لە داقوق 3500 دۆنم زەوی بۆ جوتیارانی کورد گەڕێنرایەوە

03:07 - 2022-11-29
عیراق
455 جار خوێندراوەتەوە

دادگای تێھەڵچوونەوەی داقوق دوابڕیاری بۆ گەڕانەوەی زەوی جوتیارانی کورد دەرکرد و موڵکدارێتی 3500 دۆنم زەویی بۆ جوتیاران گەڕاندەوە.
شکار مەردان پارێزەری کەیسی زەویوزاری کشتوکاڵی لە داقوق و ئەندامی ناوەندی یاسایی یەکێتی رایگەیاند، عەرەبە ھاوردەکان لە دوای ساڵی 2017ەوە ھەوڵیانداوە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک داگیربکەن، لەو چوارچێوەیەشدا و بۆ رێگری لەو کارە داوای گەڕانەوەی موڵکدارێتی زەوییەکانی داقوقیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کەرکوک و بەغدا کرد.
وتیشی، بەبەڵگە سەلماندیان زەوییەکان ھی کوردە و دادگای تێھەڵچوونەوەی داقوق دوا بڕیاری لەسەر کەیسەکە دا.
ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی ئەو سکاڵایانەی پێشکەشی دادگاکەیان کردووە، موڵکدارێتی 3500 دۆنم زەوی کەرتی 45 کە زەوی گوندی سنوور لە قەزای داقوق دەگرێتەوە بۆ جوتیارانی ئەو گوندە گەڕێندرایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان