ئاسایشی سلێمانی لە دوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر (600 پارچە چەک لە جۆری کڵاشینکۆف، دەمانچە و زیاتر لە 6000 ھەزار فیشەک ) ھێزەکانیشمان وردەکاریی ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنووری سلێمانی ئاشکرادەکات کە بە نیازبوون بە نایاسایی ساغی بکەنەوە.
رۆژی پێنج شەممە 24 / 11 / 2022 لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوە و جێبەجێکردنی رێکاری یاساییدا بەرامبەری، خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیردەکرێ و دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەدا بارێکی چەک هەبووە کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( 250 ) دوو سەدوپەنجا دەمانچە.
دوای رەزامەندی دادوەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکرد و زانیاری زیاتر بەدەست ھات لەسەر کۆگایەکی نھێنی کە سەدان چەک و ھەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەکی چەکی تێدا حەشاردرابوو.
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکێ سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا لە ( کایەندا ) بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستی بەسەردا گیرا کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( 300 کڵاشینکۆف و دەمانچە، 5000 ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک ) کە ئامادەکرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت.
تەواوی کەیسەکەش رووبەڕووی دادگا کرایەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
29/11/2022