راوێژکارێکی مستەفا کازمی دەستگیرکرا

03:25 - 2022-11-30
عیراق
369 جار خوێندراوەتەوە

بەتۆمەتی کۆکردنەوەی سامان بەشێوەیەکی نایاسایی، ھەیسەم جبوری راوێژکاری مستەفا کازمی و سەرۆکی پێشووی لیژنەی دارایی دەستگیرکرا.
دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رایگەیاند، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بەدۆسێکانی گەندەڵی، ھەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران و راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق بە تۆمەتی کۆکردنەوەی پارە و دەوڵەمەندبوون لەسەر حسابی سامانی گشتی، دەستگیرکرا.
رونیشیکردەوە، لە ھەڵمەتەکانی پشکنین و لێکۆڵینەوە لە موڵک و ماڵ و ئۆتۆمبێل و زێر و مووچەی تۆمەتبار دەرکەوتووە قەبارەی سامانەکەی دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار و 157 ملیۆن دینار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان