رۆژێك لە رۆژان ئەسپی جووتیارێک دەكەوێتە ناو بیرێكەوە، بەڵام بیرەكە وشكە و هیچ ئاوی تێدا نییە، ئەسپەكە بەهۆی كەوتنە خوارەوەیەوە ئازارێكی زۆری پێدەگات و ماوەی چەند سەعاتێک بەردەوام دەحیلێنێ. جووتیارەكەش بە دوای ئەسپەكەیدا دەگەڕێ و نایدۆزێتەوە، پاشان جووتیارەكە گوێی لە دەنگی ئەسپەكەی دەبێت وا دەزانێت خەریکە دەتۆپێت، بۆیە بەخۆی دەڵێت: ئەسپەكەم پیر بووە و وا دەتۆپێت، چونكە دەنگی وەكو ئەوە وایە لە گیانەڵادا بێت. کاتێ دەبینێ ئەسپەکەی کەوتۆتە بیرەکەوە.
دەڵێت: بێگومان دەرهێنانی لە بیرەكە پارەیەكی زۆری دەوێت باشتر وایە بڕۆم بەو پارەیە ئەسپێكی تر بكڕم و لەهەمانكاتدا ئەسپەكە لەو بیرەدا بنێژم، بیرەكەش تازە وشك بووە و پێویستە پڕ بكرێتەوە تاكو چیتر خەڵك نەكەوێتە ناوی.
دواتر لەگەڵ هەر فرێدانی بڕێك خۆڵدا بە مەبەستی پڕکردنەوەی بیرەکە، ئەسپەكە لەناو بیرەكەدا وردە وردە دێتە سەرەوە و كۆڵ نادات.
تا وای لێدێت لەناو بیرەكە رزگاری دەبێ و دووبارە دەگەڕێتەوە سەر زەوی.
دەرس و پەند وەرگرتن لەم چیرۆكە ئەوەیە كە پێویستە كۆڵ نەدەین بۆ ئامانجەكانمان بەردەوام بین تا سەردەكەوین.
دیانا ئەحمەد