بەم شێوەیە شەربەتی لیمۆ ئامادە بكە

08:32 - 2022-11-30
هەمەرەنگ
534 جار خوێندراوەتەوە

زۆر كەس دەیانەوێت شەربەتی لیمۆ لە ماڵەوە ئامادە بكەن و وەكو شەربەتی دەرەوە خۆش و بەتام بێت.
 دەتوانیت شەربەتی لیمۆ تاقیبكەیتەوە بەم شێوەیە: لەوانەشە ئەگەر لە ماڵەوە  ئامادەی بکەیت خۆشتر بێت وەك لە دەرەوە.

شێوازی ئامادەكردنی:
سەرەتا چەند لیمۆیەک دەهێنیت، پاشان نیو كەوچك شەكر گەر نەشتەوێت شەكر بەكاربهێنیت ئاساییە بەبێ شەكریش دەتوانیت ئامادەی بكەیت، بەڵام نیو كەوچك شەكریش بەكاربێت تامی خۆشتر دەكات. دواتر دوو پەرداخ ئاو دەهێنیت، سەرەتا لیمۆكە جوان دەشۆیتەوە و پاکی دەکەیت ئینجا قاشی دەكەیت.
 لە دوا هەنگاودا دەیخەیتە ناو خەڵاتەوە تا بە جوانی تێكەڵ دەبێت. پاشان سەهۆڵی تێکە و نۆشی گیانیکە.
دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان