چلەی ماتەمینی فەریق روكن نەوشیروان فوئاد مەستی بەڕێوەچوو

09:41 - 2022-12-01
کوردستان
409 جار خوێندراوەتەوە

چلەی ماتەمینی فەریق روكن نەوشیروان فوئاد مەستی بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حكومی و حزبی و خێزان و خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی، لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای رێوڕەسمەكەدا، بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی، وتاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی خوێندەوە و رایگەیاند: فەریق روكن نەوشیروان فوئاد مەستی، نموونەیەكی باڵای نێو كۆڕی خەباتی رزگاریخوازیی گەلەكەمان بوو، شارەزایی و ئەكادیمیبوونی لە بواری سەربازیدا لە سەرجەم ئەو پێگانەدا رەنگیدابۆوە كە كاری تێكدا دەكردن، كۆچكردوو رۆڵی گرنگی گێڕاوە لە بە دامەزراوەییكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال و داڕشتنی سیستمی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان و كۆلێژی ئەركانی كوردستان و دامەزراندنی هێزی پێشمەرگەی پشتیوانی دوو، راشیگەیاند: لەسەر دەستی فەریق روكن نەوشیروان فوئاد مەستی، سەدان سەركردە و فەرماندە و كادری سەربازیی پەروەردەكراون كە تا ئەم ساتە ژمارەیەكی زۆریان شەهید بوون و چوونەتە نێو كاروانی نەمرانەوە لەپێناوی پاراستنی سەنگ و پێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و گەلەكەمان.
هەروەها، وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە، وتاری هاوبەشی مەڵبەندی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزەكانی 70 و هێزەكانی پشتیوانیی دووی خوێندەوە و رایگەیاند: فەریق روكن نەوشیروان فوئاد مەستی، لەنێو هێزی پێشمەرگەدا زۆر سیفاتی جیاوازی هەبوو، لە فێربوونی ئەلف و بێی سەربازیدا هەموومان قەرزاری ئەوین.

PUKMEDIA

بابەتە پەیوەندیدارەکان