سۆزیار یوسف
دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هه‌ڵبژارده‌ی فەرەنسا مشتومڕەکانی لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی کەریم بنزیما بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال یەکلاییکردەوە کە ئێستا یارییه‌كانی لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.
پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كانی مۆندیال بنزیما تووشی پێکانێکی ماسولکەیی لە ڕانی چەپیدا بوو، ئەمەش ناچاری کرد کە پێکهاتەی مۆندیالی فەرەنسا جێبهێڵێت ، به‌ڵام لەماوەی ڕابردوودا چەندین هەواڵ بڵاوبوونەتەوە کە بنزیمە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و ئامادەیە جارێکی تر بگەڕێتەوە ڕیزەکانی كه‌ڵه‌شێره‌كان.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هه‌ڵبژارده‌ی فەرەنسا وتی؛ كه‌ریم به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ئه‌و پێكهاته‌ی هه‌مانه تاوه‌كو كۆتایی یارییه‌كان به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه‌و كه‌ریمیش پێویستی به پشووه چونكه دۆخه‌كه‌ی وا ده‌خوازێت، ، منیش تەنها مامەڵە لەگەڵ 24 یاریزان دەکەم کە لەگەڵمانن
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا پاش دوو بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاری سێیه‌م له قۆناغی گروپه‌كان سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی شانزه مسۆگه‌ر كرد.