ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
چین یه‌كه‌م وڵات بوو كه ڤایرۆسی كۆڤید19ی لێده‌ركه‌وت و گه‌وره‌ترین زیانی ئابووریشی به‌ركه‌وت، دواهه‌مین وڵاتیشه كه تا ئێستاش رێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و ڤایرۆسه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له مانگی ئایاری رابردووه‌وه زۆرترین تووشبووی هه‌بووه‌و حكومه‌ت بڕیاری داوه رۆژانه پشكنین بۆ خه‌ڵك بكات و ئه‌وانه‌شی كه نیشانه‌كانی تووشبوونیان لێده‌رده‌كه‌وێت كه‌ره‌نیتنه بکرێن. چین خۆی ئه‌م رێوشوێنه تونده‌ی ناوناوه سیاسه‌تی سفر كۆڤید و تا ئێستاش پابه‌نده پێوه‌ی، به‌ڵام ده‌رهاویشته‌كانی زۆر قورس ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئابووری چین و ده‌بێته رێگرێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م چالاكی ئابووری و به‌كارهێناندا، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانیش واته دابه‌زینی ئاستی خواست له‌سه‌ر كاڵاكان، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه كه له ساڵی 2020 وه تا ئێستا ئاستی فرۆشی به‌رهه‌م له‌و وڵاته‌دا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بكات.
ئاستی هه‌نارده كه‌م ده‌كات
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی گومرگی چین مانگی رابردوو هه‌نارده‌ی چین به به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو به رێژه‌ی %0,3 كه‌میكردووه، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاسته كه له ساڵی 2020 وه به‌خۆیه‌وه بینیبێت. زی چۆن هوانگ پسپۆڕی شیكاری ئابووری له دامه‌زراوه‌ی كاپیتاڵ ئیكۆنۆمیكس له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ بوونی مه‌ترسی پاشه‌كشه‌ی ئابووری جیهانیدا، له‌وانه‌یه ئاستی هه‌نارده‌ی چین له ماوه‌ی داهاتوودا زۆر له‌وه زیاتریش كه‌م بكات.
پسپۆڕانی ئابووری له بانكی نۆمۆرا پێیان وایه له دوو مانگی داهاتوودا ئاستی هه‌نارده‌ی چین به راده‌یه‌ك داده‌به‌زێت كه كاریگه‌ری قورسی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی گشتی ئابووری چین. ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی رابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده بووبوو بە هۆی گه‌شه‌ی تێكڕای داهاتی ناوخۆیی چین بوژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، بێگومان پاشه‌كشه‌ی هه‌نارده‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هه‌لی كار‌و وه‌به‌رهێنان ده‌بێت.
ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه كاتی زۆری ده‌وێت
دابه‌زینی ئاستی به‌كارهێنان به‌هۆی په‌تای كۆڤید19وه، كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر شمه‌ك، به ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نارده نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاورده‌ی شمه‌ك و كاڵای بیانیش ده‌بێت، كۆی گشتی پڕۆسه‌كه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی بازرگانی دروست ده‌كات، ئه‌وه‌تا به گوێره‌ی ئاماره ره‌سمییه‌كان له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا هاورده‌ی چین به رێژه‌ی %0,7 دابه‌زیوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان مانگی ساڵی پێشوودا.
نیگه‌رانی ئه‌م كاریگه‌رییه خراپانه له‌سه‌ر ئابووری چین ته‌نیا له‌و شكست و پاشه‌كشه ئابوورییه نییه كه له 2020 وه تا ئه‌مڕۆ چین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵكو نیگه‌رانییه‌كه له‌وه‌دایه كه سیاسه‌تی كۆڤید سفر به ئاسانی و له شه‌وو رۆژێكدا كۆتایی پێ نایه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێ چین پله به‌پله دۆخه‌كه ئاسایی بكاته‌وه. پسپۆڕانی شیكاریی ئابووری له بانكی نۆمۆرا ده‌ڵێن: ئه‌م سیاسه‌ته تا مانگی سێی ساڵی 2023 ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رهه‌می نوێی ئایفۆن دواده‌كه‌وێت
سیاسه‌تی كۆڤید سفر كه سه‌رۆكی چین گرتوویه‌ته‌به‌ر بریتییه له: داخستنی هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و ته‌نانه‌ت شاریش، ئه‌گه‌ر تووشتبووی تێدا ده‌ربكه‌وێت، پاشان ئه‌نجامدانی پشكنینی فراوان و كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پشكنینه‌كان تووشبوونیان پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م هه‌موو كۆت و به‌نده زۆر جار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان به ئاسانی خواردن و خزمه‌تگوزاریی پزیشكی‌یان پێنه‌گات.
یه‌كێك له‌و كارگه زه‌به‌لاحانه‌ی به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنه تونده‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، گروپی ئه‌پڵه له شاری چینگ چۆ كه گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دروستكردنی مۆبایلی ئایفۆنه له جیهاندا. كۆمپانیای ئایفۆن كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكاییه رایگه‌یاند، به‌هۆی داخستنی گه‌وره‌ترین كارگه‌یه‌وه كه له چینه، به‌رهه‌می نوێییان كه به (ئایفۆن 14پرۆ) ناسراوه دوا ده‌كه‌وێت و له كاتی خۆیدا ناگاته ده‌ستی كڕیاره‌كانی، داخستنی كارگه‌كه‌ش كه له شاری (چینگ چۆ)یه، به‌هۆی رێوشوێنی توندی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڤید19 بوو كه حكومه‌تی چین گرتوویه‌ته‌به‌ر.
زۆرینه‌ی كارگه‌كانی له چینه
كۆمپانیای فۆكسكۆنی تایوانی كه به‌ڵێنده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌پڵه رایگه‌یاند، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه رێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كارگه‌ی چینگ چۆ كه گه‌وره‌ترین كارگه‌ی ئایفۆنه زیادی كردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه تا كۆتایی ساڵ چاوه‌ڕێی زۆر له‌وه خراپتریش ده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵ كردنی په‌تاكه.
له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه رێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كارگه‌ی چینگ چۆ زیادی كردووه‌و تا كۆتایی ساڵ چاوه‌ڕێی زۆر له‌وه خراپتریش ده‌كرێت
كۆمپانیای ترێند فۆرسی پسپۆڕ له شیكاریی بۆ به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می ئایفۆن ده‌ڵێ: له چه‌ند مانگی كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌رهه‌می ئایفۆن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌وه زۆر كه‌م ده‌كات و له نێوان دوو بۆ سێ ملیۆن مۆبایلدا ده‌بێت، له بارودۆخێكی وادا كێشه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌وه‌یه كه %90ی به‌رهه‌مه‌كانی له چین دروست ده‌كرێت و هه‌ر چینیش یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بازاڕه‌كانی ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشانه‌دا، كۆمپانیای ئایفۆن راگه‌یاند، تا ئێستاش به‌رهه‌مه‌كانی خواستیان له‌سه‌ره، به تایبه‌تی (ئایفۆن 14پرۆ)و (ئایفۆن 14پرۆ ماكس)، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن بۆ زیادكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م تا ده‌گاته ئاستی ئاسایی خۆی و گرنگیی ته‌واویش ده‌ده‌ن به سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی یه‌ك به‌یه‌كی كرێكاره‌كانیان.
كرێكاره‌كان هه‌ڵدێن
داخستن و كه‌ره‌نتینه وه‌ك رێوشوێنێك بۆ كۆنترۆڵ كردنی كۆڤید19 له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كارگه‌كانی ئایفونی شاری چینگ چۆ 600 هه‌زار كه‌سی گرتۆته‌وه، له‌و ناوچانه‌دا جگه له تیمه‌كانی تایبه‌ت به په‌تاكه‌و كرێكاره سه‌ره‌كییه‌كان، هیچ كه‌سێك بۆی نییه هاتوچۆ بكات، تا یه‌ك به‌یه‌ك پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و خزمه‌تگوزاریی پزیشكی‌یان پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌ندێك وێنه له سایته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بۆته‌وه‌و تیایاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ندێك له كرێكاره‌كانی ئه‌و كارگانه هه‌ڵدێن، به وته‌ی خۆیشیان، ئه‌وان هه‌ڵاتوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بارودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و پێویستییه‌كانی ژیانیان كه‌موكووڕیی تێدایه، به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به په‌تاكه‌شه‌وه هۆكاری گواستنه‌وه‌یان ده‌ست ناكه‌وێت و ناچارن به پێ ناوچه‌كه جێبهێڵن.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌وه، كارگه‌كان رایانگه‌یان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو پێداویستییه‌كان بۆ كرێكاره‌كانیان دابین بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وی بڕوات هۆكاری گواستنه‌وه‌ی بۆ دابین ده‌كه‌ن، هه‌ر كرێكارێكیش ئاماده بێت له كارگه‌كه بمێنێته‌وه‌و كار بكات، ئه‌وان پاداشته‌كه‌ی ده‌كه‌نه چوارهێنده.
سه‌رچاوه: بروجیكت سندیكیت