ئا: ئازاد مه‌عروف
راپ یه‌كێكه له قاڵبه‌كانی هونه‌ری مۆسیقای جاز تا ئه‌مڕۆ ئه‌م قاڵبه له گه‌شه‌ی تایبه‌تی خۆیدایه، ئێستا له جیهاندا شێوازێكی نوێی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تری وه‌رگرتووه كه ئاستی ئابووری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك زیاتر گه‌شه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه، په‌یوه‌ندی لاواز كردووه، كاردانه‌وه‌ی ئه‌م لاوازییه مۆسیقای پاپی خێراتر كردووه، جیهانگیری هێزی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تا راده‌یه‌ك هه‌ره‌س پێهێناوه و ده‌زگاكانی لێ سه‌ندۆنه‌ته‌وه و بردوویه‌تی بۆ خۆی، تاكی له جیهان زیاتر ئازاد كردووه، ئه‌گه‌رچی كه‌مێك فشاری ئابووری و به‌تاڵه‌ی دروستكردووه چۆنایه‌تییه‌كان كه په‌یوه‌نده به ئاوازه‌كان به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه و كه‌مبوونه‌وه چووه، چه‌ندایه‌تییه ژمێریارییه‌كان كه په‌یوه‌نده به ریتمه‌كانه‌وه زیادیكردووه و گه‌شه‌ی زۆری به خۆیه‌وه بینیوه مرۆڤه‌كان ئاره‌زووی جوینه‌وه‌ی شته دوور و درێژه‌كانیان نه‌ماوه له كورتترین مه‌سافه و كه‌مترین كاتدا خۆیان ده‌گه‌یه‌نن به ئامانج. ناوه‌ندی كۆمه‌ڵ له جیهاندا بووه به زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك مۆسیقای جازیان له قاڵبێكی نوێ‌دا گه‌شه‌پێداوه كه ئاوازی مۆسیقای چۆنایه‌تی، جوینه‌وه، درێژه‌پێدان نییه مۆسیقای گۆرانی راپ هه‌مووی سه‌رتاپا وشه‌یه وه‌ك گێڕاندنه‌وه‌ی چیرۆكێكی كورت له‌سه‌ر ریتمی هه‌مه‌چه‌شنی خێرای كتوپڕ به شیعری نوێی تایبه‌ت به‌م جۆره مۆسیقایه، ئه‌مه بروسكه‌یه‌كی له ناكاوی مێژووه كه رۆشنفكران ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی هونه‌ری مۆسیقا سه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌كانه و ره‌نگدانه‌وه و ژێرخانه‌كه‌یه‌تی، ئه‌مپێری پێوه‌رێكی به‌هێزی كۆمه‌ڵگه‌یه، واته هونه‌رمه‌ند پێوه‌ره ته‌نانه‌ت سیاسیش به به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئاگادارده‌كاته‌وه و رایده‌چڵه‌كێنێ و به‌رپرسیارێتی ده‌دات به مێژوو به‌و پێیه‌ی هونه‌ر زانسته، زانست پێشه‌نگی هه‌موو پێشكه‌وتنێكی كۆمه‌ڵگه‌كانه له ره‌وتێكی مێژوویی تایبه‌تی خۆیدا جیهانگیری له زمانێكی تایبه‌ت به خۆی.
زمانی مۆسیقا
زمانی مۆسیقا كۆمه‌ڵ به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، زمانی مۆسیقا وه‌ك سیسته‌مێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌ك وه‌ك خوڵقێنراوی بڕیاری هاوبه‌ش، تاكی هونه‌رمه‌ند وه‌ك داهێنه‌ر رۆڵ ده‌بینێت تیایدا بۆ نموونه دوو لاوی ئه‌مریكی به ره‌گه‌ز ئه‌فریقی له هه‌فتاكاندا مۆسیقای جازی وشه‌داریان داهێنا كه ئاوازی مۆسیقا تیایاندا ونبوو واته چۆنایه‌تی تیایدا نه‌بوو ناونرا به مۆسیقای جازی راپ دانرا به به‌شێك له كه‌لتوری هیب هۆپ له ویلایه‌تی نیویۆرك - ئه‌مریكا كه ئه‌م دوولاوه به ره‌گه‌ز ئه‌فریقی بوون و له هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له ئه‌مریكا سه‌ری هه‌ڵدا، وشه‌ی راپ RAP كورتكراوه‌ی Rhythmis Afrisan Poetry واته شیعری ئه‌فریقی قافیه‌دار هونه‌ری راپ له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیدا زۆر به‌خێرایی له نێو هونه‌رمه‌نده گه‌نجه ئه‌مریكییه به ره‌گه‌ز ئه‌فریقیه ره‌شپێسته‌كانه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند و به‌كارده‌هێنرا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه سپیپێسته‌كانه‌وه به‌رامبه‌ریان به‌كار ده‌هێنرا و تیایدا گوزارشتیان له ئازاره‌كانی خۆیان ده‌كرد.
راپ و سته‌مكاری
دواتر هونه‌ری راپ زیاتر گه‌شه‌ی كرد‌و نه‌ك ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه به ره‌گه‌ز ئه‌فریقییه‌كانه‌وه به‌ڵكو له هه‌موو جیهاندا به‌هۆی سته‌مكردن له گه‌نج و زه‌وتكردنی ئازادییه‌كانی فراوانبوو، هه‌وادارێكی زۆری بۆخۆی په‌یداكرد كه له نێویاندا گه‌نجه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیشی سه‌رتاسه‌ر گرته‌وه ئه‌م هونه‌ره چه‌ندین جۆر له خۆده‌گرێت وه‌كو (ئه‌ڵته‌رناتیڤ، سكر و كرنك، راپ چه‌ته‌كان، جی فینك، هاردكور راپ، پوپ راپ، راپ كور، ریگیه توون، ئه‌نده‌رگراوند، ئه‌لفری ستایل، ئولد سكول، مید ویست، ئبیك...)
راپ و ره‌خنه‌گرتن
راپ وتنی گۆرانییه به‌شێوازێكی خێرا و ریتمدارانه نه‌ك ئاوازدار، له‌گه‌ڵ جووڵانی ته‌واوی له‌شی راپه‌ر، به‌جۆرێك گوێگر ده‌بێت به ته‌ركیزه‌وه گوێ بۆ وشه‌كانی بگرێت كه وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێكه له به‌رگێكی ئاشكراكردنی (كه‌موكووڕییه‌كان، ره‌خنه‌گرتن، ئاشكراكردنی نهێنییه‌ك، سكاڵا، ده‌ربڕینی ئازار، هه‌ندێك بابه‌تی كۆمیدی كه له نێو كۆمه‌ڵدا بووه به‌ده‌نگ و باس.)
له سه‌ده‌كانی رابردوودا مۆسیقای جاز گرنگی ده‌دا به ئاواز و پیاداهه‌ڵدانی جوانی و عه‌شق له نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێ په‌یوه‌ند به سه‌مای تایبه‌ت مه‌ستی به ئاوازه‌كه و ریتمی مۆسیقاكه‌ی، به‌ڵام ئێستا تیپه مۆسیقییه جازه‌كان هه‌ست به هه‌ڵوێستی درامی هونه‌رمه‌ند ده‌كرێت له جووڵه‌یه‌كی زۆر خێرای شێتانه هه‌ندێك جار جل‌و به‌رگ و ده‌موچاوی خۆشیان ده‌گۆڕن به كه‌سایه‌تی كۆمیدی یان ترسناكی وه‌حشی یان وه‌رزشه‌وانی. هه‌ندێ جار راپه‌ر له كاتی وتندا قسه‌ی ئاسایی ده‌كات، به‌ڵام ورده ورده قسه‌كردنه‌كه ده‌كات به وتنی ریتمداری راپیانه هه‌ندێك جاریش هونه‌ری زۆر خێرایی وتن له وشه‌كان به‌كارده‌هێنی كه گوێگرتنی جۆرێك له كۆمیدی ده‌به‌خشێته گوێگر.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌یكات له رێی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ریده‌خات له راستیدا پێشكه‌شكردنی هونه‌ر نییه به كۆمه‌ڵگه، به تایبه‌تی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵ كه ناوه‌ندێكه رۆشنبیرانه به بوونگه‌را له مێژوودا ده‌ناسرێن، به‌ڵكو ئه‌م ده‌ركه‌وتنه هونه‌ریانه بیركردنه‌وه‌یه له مردن یان ترس له‌و شكۆدارییه‌ی كه هه‌یه‌تی و دواجار نامێنێت یان جۆرێك له خۆشه‌ویستی خود یان خۆپه‌رستی.
له قاڵبی مۆسیقای جازدا هونه‌رمه‌ند هه‌میشه ده‌یه‌وێت شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره بكات بۆ ئه‌وه‌ی ناوی له مێژوودا تۆماربكرێت ده‌ستی بۆ رابكێشرێت ناوبانگی هه‌بێت ئه‌و ناوبانگه به‌سامانێكی زۆر ده‌زانێت ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به هونه‌ره‌كه‌ی بیكات ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بوو بیكات سواری ماتۆڕسكیلێك ده‌بێت و پشت ده‌كاته شه‌قام و لێی ده‌خوڕێت سه‌رسامی ده‌دات به چوارده‌وری داوا ده‌كات گۆڤار و رۆژنامه‌كان ناوی تۆمار بكه‌ن، هه‌ندێ جار زۆر به كه‌می ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ڕی ناڕه‌زایی له به‌رچاوی خه‌ڵكی له ئاپارتمانێكی به‌رزه‌وه خۆی هه‌ڵده‌داته خوارێ یان خۆی ده‌خاته سه‌ر سكه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆكان، هه‌موو ئه‌م كه‌سایه‌تیانه زانستی ده‌روونزانی به‌دواداچوونی بۆكردوون كه مه‌رجی بوون به هونه‌رمه‌ندیان تیادابووه یان له‌و بواره‌دا كاریان كردووه.
ململانێكانی هونه‌رمه‌ند له ژیان دوا ئه‌نجام پارێزگاری كردن نییه له سامان به‌ڵكو ساده‌یی و خۆبه بچووك زانییه كه هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندی پاپی بوونگه‌رای گه‌یاندۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌مێك خواردنی وشككراوی پێیه له‌گه‌ڵ ئامێره مۆسیقییه‌كه‌ی گیتار له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ژیان زۆر به ساده‌یی ده‌گوزه‌رێنێ و له ده‌ستشۆره گشتییه‌كانی پارك و میترۆكان خۆی ده‌شوات، دڵنیان كه مردن هه‌یه، مردن فاكته‌رێكی ئه‌زموونییه و نكۆڵی لێناكرێت، به‌و جۆره‌ی مرۆڤ له ژیانی رۆژانه‌ی بوون رووه و مردن له دڵنیابوون تێده‌گات، كاتێك بیر له مردن ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌كه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ش بێت، تاوه‌كو بزانێت هه‌موو كه‌سێك ده‌مرێت تووشی ناكۆكی ده‌بێت، مردن به‌بێ مه‌رج ده‌بێت به رووداو له ژیانی هه‌موو كه‌سێكدا، لێره‌دا دڵنیابوونێكی ئه‌زموونی ده‌خرێته سه‌ر مردن، ئه‌م دڵنیابوونه ئه‌وه نییه ئێمه ده‌مانه‌وێت تیۆریانه باسی بكه‌ین، لێره‌دا ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵده‌دات سه‌رنه‌كه‌وتنه له ناسینی بوونی هونه‌رمه‌ند، وه‌كو بوونێك رووه و مردن و سه‌رنه‌كه‌وتنی خه‌سڵه‌تی ژیانی رۆژانه‌شه.
دڵنیابوون له رووداوی له‌ناوچوونه‌كه ئه‌زموونگه‌رانه‌یه، ده‌گونجێت بڵێین فاكته‌ری مردن ده‌بێت به جێگه‌ی سه‌رنجدانی هونه‌رمه‌ند له مێژوودا، تاوه‌كو هونه‌رمه‌ندیش له‌نێو دڵنیابوونه ئه‌زموونگه‌رییه‌كه‌دا بمێنێته‌وه، ناتوانێت له مردن دڵنیابێت، بۆیه به‌رهه‌می باش باشترین چاره‌سه‌ری مانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده له دوای مردن.
سه‌رچاوه :
1- World Music history \ Gulius Portno
2- Histoire de laMusique \ B.Champigneulle
3- ئه‌نته‌رنێت
4- پاپ موزیك شناسی ، پرویز