ئاسایشی راپەڕین: 10 کەسمان دەستگیرکرد کە مادەی ھۆشبەر و دراوی ساختە و چەکیان پێبووە

04:51 - 2022-12-01
کوردستان
853 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر

لە راگەیەندراوێکیدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، کە لە چالاکییەکییاندا 10کەسیان دەستگیر کردووە، لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانە "نیو کیلۆ مادەی ھۆشبەر و زیاتر لە ملیۆنێک و دووسەد ھەزار دیناری ساختە و کڵاشینکۆفێک و دوو دەمانچە" دەستیان بەسەردا گیراوە.

راشیگەیاندووە، گیراوەکان دانیشتووی قەزاکانی رانیە و حاجیاوا و ناحیەی چوارقوڕنە بوون، لە ناویشییاندا بازرگان و بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر ھەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان