پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی Iraq oil report چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا بڵاوكردۆته‌وه و ده‌نووسێت: بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه له بواری گه‌شه و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی غازی هه‌رێم، به‌و پێیه‌ی كه پارێزگای سلێمانی خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كێڵگه‌ی وزه‌یه، به‌تایبه‌تی غاز" هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه ده‌ڵێت: "بافڵ تاڵه‌بانی كاراكته‌رێكی سیاسیی به‌هێزه".
روونیده‌كاته‌وه كه "یه‌كێتی و پارتی ركابه‌ر و هاوبه‌شی سه‌ره‌كین له حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا".
پێگه‌ی (Iraq oil report) ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ماڵی مام له به‌غدا سازکردووه و تێیدا سه‌رۆك بافڵ باس له خراپی باردۆخی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كه‌رتی غاز و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت ده‌كات.
سه‌رۆك بافڵ: حكومه‌تی هه‌رێم به سیاسی كراوه
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، حكومه‌تی هه‌رێمی تووشی كێشه و گرفت كردووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر توانای به‌رده‌وامبوونی سه‌ربه‌خۆیی له به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و غازدا دروستكردووه"، هه‌روه‌ها "ره‌خنه‌ی توند له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرێت له‌باره‌ی راگرتنی بودجه‌ی سلێمانی".یەوە
وتیشی، "ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "زۆر به سیاسی كراوه و له‌ڕاستیدا ئێستا دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمدا هه‌یه، چونكه حكومه‌ت چاوه‌ڕوان ده‌كات سلێمانی بودجه‌ی خۆی دابین بكات".
گرێبه‌ستی نه‌وتی هه‌رێم كرایه دیاریی بۆ كۆمپانیای كار
یه‌كێك لە پلانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دژایه‌تیكردنی دروستكردنی بۆری غازی نوێ بوو بۆ هێنانی سه‌رچاوه‌ی زیاده بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له هه‌ردوو خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی- تۆڕێكه كه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ ئاسانكاری هه‌نارده‌ی داهاتوو بۆ توركیا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌سته‌كه‌ی كرده دیاری كۆمپانیای KAR Group كوردی - عیراقی، كه نزیكه له پارتییه‌وه، هه‌ر بۆیه یه‌كێتی رێگه‌ی له كۆمپانیاكه گرت و به‌وه‌ش پڕۆژه‌كه‌ی وه‌ستاند.
سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی نه‌وتی به كۆمپانیای KAR Groupـی عیراقی-كوردی كه نزیكه له پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خشی، هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگه‌یان نه‌دا كۆمپانیاكه ده‌ستبه‌سه‌ر غازی ناوچه‌كه‌دا بگرێت و پڕۆژه‌كه‌یان خسته سه‌ر سه‌هۆڵی تواوه".
سه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌دات: "گرێبه‌ستی به‌بێ ته‌نده‌ر و رێوشوێنی یاسایی دراوه به گروپی KAR كاتێك ئه‌م سه‌رپێچییانه رووده‌ده‌ن سووكایه‌تییه به خه‌ڵكی كوردستان و عیراق و یه‌كێتی دژی ده‌وه‌ستێته‌وه".
پارتی بۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا كار ناكات؟
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت له بڕیاردانی ستراتیژی سه‌باره‌ت به كه‌رتی وزه به‌شدار بین، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه به‌بێ لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی خۆی له‌پڕۆسه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌غدا كاربكات".
وتیشی، "له‌وه تێناگه‌م، كه پارتی بۆ ئاماده‌نییه كار له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات؟ بۆیه من لام وایه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و راست كارناكات، ئێمه ناتوانین دوور له به‌غدا و له‌م دۆخه‌دا به‌رده‌وامبین، به‌غدا یه‌كێكه له هه‌ڵبژارده‌كان"، ده‌شڵێت" به‌سره هه‌زار جار ده‌وڵه‌مه‌ندتره له هه‌موو كوردستان".
حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی زۆر به سیاسی كراوه
سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی زۆر جیاوازه له كابینه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم، ئه‌م كابینه‌یه زۆر به سیاسی كراوه، به‌جۆرێك یه‌كێك له وه‌زیره‌كان پێیوتم، پێشتر كه به‌ڕێوبه‌ری گشتی بووم، به چاوه‌ڕوانیی زۆره‌وه ده‌مویست ببمه وه‌زیر، به‌ڵام ئێستا په‌شیمانم و ئه‌م كابینه‌یه به سیاسیی و بەمه‌ركه‌زیی كراوه".
حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره
سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی وت: "پێموایه ئیتر كات نه‌ماوه بۆ ریفۆرم، پڕۆژه، چاكسازی، حكومه‌ت چوار ساڵی خۆی تێپه‌ڕاند و ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێستا حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره".
هه‌رێم له دوو ئیداره‌ییدایه
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات: "ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی تێداین له‌ڕاستیدا دوو ئیداره‌ییه و واده‌رده‌كه‌وێت كه دیوارێك له نێوان ئێمه و سه‌رۆك وه‌زیراندا هه‌بێت، به‌جۆرێكه ده‌مانه‌وێت وه‌زیرێك یان به‌ڕێوه‌به‌رێك بگۆڕین، به‌ڵام نایكه‌ن، وه‌زیرێك ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه ناتوانین جێگه‌ی پڕ بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كرێت له نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، له پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كان و مووچه و بودجه و پاره‌ی ده‌رمان و پێشمه‌رگه و كۆمپانیاكان".
سه‌رۆكی یه‌كێتی: به مه‌به‌ست داهاتی سلێمانی كه‌میكردووه
سه‌باره‌ت به‌خاڵه سنوورییه‌كان سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "به‌هۆی ده‌روازه‌ی مونزرییه‌وه، ده‌روازه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه، هه‌موو بازرگانییه گه‌وره‌كان له‌وێوه ده‌كرێت، به‌ڵام له حاجی ئۆمه‌ران به رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران، كراوه به‌ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی ئێران بۆ هه‌رێم، له‌ناو حكومه‌تیشدا كه‌سانێك هه‌ن رێگری له بازرگانه‌كان ده‌كه‌ن تا له باشماخ و په‌روێزخانه‌وه بازرگانی بكه‌ن، به‌ڵام پارتی حاجی ئۆمه‌رانی هه‌یه، ئیبراهیم خه‌لیلی هه‌یه كه گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ی توركیایه بۆ عیراق نه‌ك ته‌نها هه‌رێم، هه‌روه‌ها چه‌ند مه‌رزێكی تریشی هه‌یه كه كه‌س هیچ ده‌رباره‌یان نازانێت"، هه‌روه‌ها "ئه‌و ده‌روازه‌ی نێوان هه‌رێم و سوریا هه‌یه، هیچ ده‌رباره‌ی نازانرێت و نازانین چی دێت و چی ده‌ڕوات، پاڵاوگه‌ش هه‌یه داهاتی دیارنییه وه‌ك عه‌ین زاله كه به‌جۆرێكه به‌رده‌وام ئیشی تیاده‌كرێت و نازانین بۆ كوێ ده‌ڕوات."
سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "له دوای سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه، له لای پارتی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی كۆتایی پێهاتووه و له دژی كار ده‌كات بۆ نموونه، حكومه‌ت به ئه‌نقه‌ست پاره‌ی خوێندكاران خه‌رج ناكات ئه‌مه له‌به‌ر بێ داهاتی نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه له سلێمانی خۆپیشاندان بکرێت".
به‌بڕیاری نایاسایی فشار ده‌خرێته سه‌ر یه‌كێتی
وتیشی، "دژه تیرۆر كه باشترین و پرۆفێشناڵترین هێزی تایبه‌ته، به‌یانییه‌ك هه‌ڵده‌ستین ده‌بینین به‌بڕیارێكی نایاسایی بودجه‌كه‌یان بڕاوه، له کاتێكدا ئه‌وان هێشتا به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان و هه‌فتانه گورز له داعش ده‌وه‌شێنن، به‌و شێوه‌یه فشار له یه‌كێتی ده‌كه‌ن".
سه‌رۆك بافڵ ده‌شڵێت: "دۆسێی ئه‌ژی ئه‌مین پیشانی دا كه یه‌كێتی چه‌ند دان به‌خۆیدا ده‌گرێت و راناكێشرێته ناو ئه‌م كاره گه‌مژانه‌یه‌وه".
ئاماده‌كردنی / PUKMEDIA