ھەڤاڵ ئەحمەد قەدەفەری، پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری رێگای خەبات
بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (هەژین)ی كچی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزمانی قەدەفەری دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت و سەبووری و ئارامیتان پێببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان