چەمچەماڵ، دابەشكردنی 260 پارچەزەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا

11:05 - 2022-12-04
کوردستان
344 جار خوێندراوەتەوە

بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 260 پارچەزەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشكرا.
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، رۆژی 1/12/2022 بە سەرپەرشتیی رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و ئامادەبوونی ئارام نەجات سەرۆكی شارەوانی و كۆمكاری زیندانیانی سیاسی چەمچەماڵ و كەركوك و سلێمانی، لە هۆڵی بۆنەكانی سالار فەقێ محەمەد لە چەمچەماڵ، 150 پارچەزەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیی چەمچەماڵ، 68 پارچەزەوی لە ناحیەی شۆڕش، 30 پارچەزەوی لە ناحیەی تەكیەی كاكەمەند و 12 پارچەزەوی لە ناحیەی سەنگاو دابەشكرا، كە پێشتر مامەڵەكانیان تەواوكرابوو.
لەمیانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكەدا، لە وتەیەكدا قائیمقامی چەمچەماڵ، سوپاسی قوباد تاڵەبانی كرد كە بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا لە سنوورەكەدا دابوو. هاوكات پیرۆزبایی لە سوودمەندبووان كرد و وتی: زیندانیانی سیاسی شایستەی هەموو خزمەتێكن، هیواخوازین ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ بتوانێت لە داهاتوودا زەوی بەسەر هەموو ئەو كەسانەدا دابەش بكات كە بڕیاری وەرگرتنی زەوییان هەیە.

#چەمچەماڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان