لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆی هەولێر

پرسی زمانی كوردی له‌عیراق گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ كرا

11:07 - 2022-12-04
هەمەرەنگ
294 جار خوێندراوەتەوە

پێش نیوه‌ڕۆی‌ 3/12 له ‌ساڵۆنی لاپه‌ڕه‌ نۆی‌ ناوه‌ندی هه‌ولێری‌ مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك، مه‌راسیمێك بۆ ناساندنی كتێبی (پرسی زمانی كوردی له ‌عیراقدا) ‌نووسینی خه‌لیل عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌چوو.
له ‌مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له ‌نووسه‌ران و رۆشنبیران ئاماده‌یبوون، تێیدا نووسه‌ر خه‌لیل عه‌بدوڵڵا باسی له ‌ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ و مێژووی زمانی كوردی له‌ناو ده‌وڵه‌تی عیراق كرد. دواتر ئاماده‌بووان به‌پرسیار و سه‌رنجی خۆیان به‌شداریان له ‌كۆڕه‌كه‌ كرد و نووسه‌ری‌ كتێبه‌كه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌و له ‌كۆتاییشدا كتێبه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا.

ره‌وه‌ست نه‌وزاد

بابەتە پەیوەندیدارەکان