له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی فێستیڤاڵی البحر الاحمر-ی سینه‌مایی كه له 1ی ئه‌م مانگه‌وه له سعودیه ده‌ستی پێكردووه، بڕیاره 8ی ئه‌م مانگه ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود جاكی شان، بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ندێك نهێنی و تایبه‌تمه‌ندی ژیانی خۆی و كاره‌كانی ئاشكرا بكات و پێده‌چێت ببێته قه‌ره‌باڵغترین رۆژی فێستیڤاڵ كه له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی شاری جده به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له پێناسه‌ی جاكی شاندا، له به‌رامبه‌ر قبووڵكردنی به به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵه‌كه كه خولی دووه‌مییه‌تی، رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه له په‌یامێكدا رایانگه‌یاند: جاكی شان، ته‌نیا ئه‌كته‌رێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو ده‌رهێنه‌رێكی گه‌وره و داهێنه‌رێكی بواری هونه‌ری به‌رگرییه و جگه له‌وه‌ش كۆمیدیایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه له فیلمه‌كانیدا به شه‌ڕكه‌رێكی كۆمیدی بناسرێت. بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین سه‌عات 3.30ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 8ی 12، له‌گه‌ڵمان بن له فێستیڤاڵی البحر الاحمری نێوده‌وڵه‌تی تا نهێنییه‌كانی ژیان و كاری ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بزانین.
گفتوگۆ راسته‌وخۆكه له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی هیندی ئه‌كشای كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه بڕیاره سه‌روو 2 سه‌عات بخایه‌نێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا، كه حكومه‌تی سعودیه بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بۆ ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا ببێته گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی سینه‌مایی له ناوچه‌كه، بڕیاره ئه‌ستێره‌ی بۆڵیوود شارۆخان خه‌ڵاتی فه‌خریی فێستیڤاڵ وه‌ربگرێت.
كۆمار عه‌لی