ئەگەر رۆژانە وەرزش نەکەی بزانە چ قوڕێکت بۆ دەگیرێتەوە؟

09:28 - 2022-12-05
هەمەرەنگ
518 جار خوێندراوەتەوە

٭کاتت هەیە بچیت بۆ کافیتریا و چەندین سەعات نێرگەلە بکێشیت.
٭کاتت هەیە مۆبایلەکەت بکەیتەوە و چەندین سەعات سەیری شتی بێسوود بکەیت و هەتا نیوەشەو نەخەویت.
٭کاتت هەیە بچێت بۆ مۆڵ و چێشتخانەکان و هەتا ئەژنۆت شل دەبێت بخولێیتەوە.
٭بەڵام کە دێتە سەر وەرزشی
رۆژانە هەزار بیانوو دەهێنیتەوە کە کات و دەرفەتت نییە. ئەگەرچی وەرزشی رۆژانە لە نیو سەعات یان چلوپێنج دەقە زیاتر لە کاتت ناگرێت.
٭نا هاوڕێی تەمەڵ مەسەلەکە ئەوە نییە کاتت نییە 
یان مەجالت نییە.
 بەڵکو مەسەلەکە ئەوەیە جەنابت تەمەڵ و تەوەزەلیت و ئیرادەت نییە و حەزدەکەی ورگت زل بێت.
وەرە هاوڕێی تەمەڵ و نەگبەت با پێت بڵێم ئەگەر رۆژانە وەرزش نەکەیت چیت بەسەر دێت و چ قوڕێکت بۆ دەگیرێتەوە، من ئەمانەت پێ دەڵێم بۆ ئەوەی بزانیت هەمیشە خۆپاراستن لە 
چارەسەر باشترە. 
جابزانە ئەگەر رۆژانە وەرزش نەکەیت ئەم دەردو بەڵایانە چاوەڕێت دەکەن:
یەکەم: یەکەم شت کۆرتیزۆڵت بەرزدەبێتەوە کە من پێی دەڵێم هۆرمۆنی خواردنەوەی بەدەن، دیارە زیانەکانی ئەوەندە زۆرن لە ژمارە نایەن.
دووەم: تووشی تەمەڵی مێشک دەبیت، تووشی لەبیرچوونەوە و لەش داهێزران و کە ئابە و پەرێشانی دەبیت و مشەوەش دەبیت.
سێهەم: بەدەنت لاواز دەبێت، بەکوردییەکەی بەخێرایی پیر دەبیت، یانی تەمەنت چل ساڵە و وا دەردەکەویت کە شەست ساڵیت.
چوارەم: نەخۆشییەکانی دڵ، دڵنیابە وەرزشی رۆژانە لە نەخۆشییەکانی 
دڵ دەتپارێزێت.
پێنجەم: 
 کەمبوونەوەی توانای جنسی، بەهۆی کەمبوونەوەی هۆرمۆنی تیستسرۆنەوە. دڵنیابە وەرزشی رۆژانە هۆرمۆنی تیستسرۆنت زیاد دەکات.
جگەلە مانەش وەرزش نەکردنی رۆژانە گەلێ زیانی تری هەیە.
سەرچاوە:
سجاد السومری.
٭خونچە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان