وەفدەکە بە سەرۆکایەتی ھەڤاڵ بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندامێتی ( شێخ شەماڵ و کوردە عومەر و لوقمان وەردی و سالار مەحمود) بوو.
کۆنفرانسەکە بەبەشداری نزیکەی 300 کەس لە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتی و رۆشنبیری کورد لەناوەوە و دەرەوەی کوردستان دەستیپێکرد.
لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا وەفدەکە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی سازکرد بەشێک لەوانە:-
رۆژی یەکەم کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارتەکانی رۆژئاوای کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاسیا عەبدوڵڵا و عەبدولکەریم عومەر،
رۆژی دووەم لەگەڵ کۆنسەی بەڕێوبەری کەنەکە کۆبوونەوە کرا
رۆژی سێیەم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
رۆژی سێیەم ھەڵبژاردن بۆ سەرکردایەتی نوێی کەنەکە کرا ھەڤاڵان كوردە عومەر و سالار مەحمود وەکو نوێنەری یەکێتی ھەڵبژێردران بە ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردن.
لە رۆژی یەکەمدا وتاری فەرمی یەکێتی لەلایەن سەرۆکی وەفدەکەوە خوێندرایەوەو جەختی لە سیاسەتی یەکێتی لە پرسە نیشتمانییەکان کردەوە و وەفدی یەکێتی لە ھەموو کۆبوونەوە و دیدارەکاندا جەختی لە پشتیوانی یەکێتی بۆ خەباتی مەدەنی و سیاسی گەلەکەمان کردەوە و ھەموو دەستوەردانێکی لە کاروباری ناوخۆیی بەشەکانی کوردستان رەتکردەوە.
لە ھەموو دیدارەکاندا لایەنەکان و کەسایەتییەکان بەشداری یەکێتیان لە کۆنگرەی نەتەوەیی بە گرنگ و ستراتیژی نرخاند.