كرانه دهرهوهی هەڵبژاردەی قەتەر لە قۆناغی گروپەکاندا لەم مۆندیالەدا، خراپترین ئەنجام بوو بۆ وڵاتێک کە میوانداری مۆندیال بکات لە سەرەتای دەستپێکردنی مۆندیالەوە 1930 – ئۆرۆگوای تا ئێستا.
هەڵبژاردەی قەتەر-ی رێکخەری مۆندیالی 2022، لە یەکەم یاریدا0-2 بەرامبەر ئیکوادۆر دۆڕا، پاشان سەنیگال بە ئەنجامی 3-1 لێی بردهوه، له دوا جهولهی قۆناغی گروپهكانیشدا رێكخهری مۆندیال بەرامبەر هۆڵەندا 0-2 دۆڕا، بهوهش لە سێ یارییدا هیچ خاڵێکی بەدەست نەهێناو ماڵئاوایی له قۆناغی گروپهكان كرد.
ئەفریقای باشوور یەکەم ههڵبژاردهی رێكخهری مۆندیالەکان بووە کە ماڵئاوایی لە قۆناغی گروپهكانی مۆندیالی ساڵی 2010 کرد، بەڵام ئەو لە قۆناغی گروپەکاندا لەگەڵ مەکسیک یەکسان بوو، لە فەرەنساشی بردەوەو 4 خاڵی بەدەستهێنا ئەوسا لە قۆناغی گروپهكان كرایه دهرهوه، هەر ئەوە نا بەڵکو وڵاتانی میوانداریکەر 6 جار نازناویان بەدەستهێناوە، دوا وڵات فەرەنسا بوو کە ساڵی 1998 جامەکەی بەرز کردۆتوە،دوو وڵاتیش دووجار پلەی دووەمیان بەدەستهێناوهو سەرجەم ئەنجامەکانی وڵاتانی میوانداریکەری مۆندیال بهم شێوهیه بووه
:
*1930 - ئۆرۆگوای (پاڵەوان).
*1934 - ئیتاڵیا (پاڵەوان).
*1938 - فەرەنسا (قۆناغی چارەکی کۆتایی).
*1950 - بەرازیل (پلەی دووەم).
*1954 - سویسرا (قۆناغی چارەکی کۆتایی).
*1958 - سوید (دووەم).
*1962 - چیلی (سێیەم).
*1966 - ئینگلتەرا (پاڵەوان).
*1970 - مەکسیک (قۆناغی چارەکی کۆتایی).
*1974 - ئەڵمانیای ڕۆژئاوا (پاڵەوان).
*1978 - ئەرجەنتین (پاڵەوان).
*1982 - ئسپانیا (قۆناغی دووەمی کۆمەڵەکان).
*1986 - مەکسیک (قۆناغی چارەکی کۆتایی).
*1990 - ئیتاڵیا (سێیەم).
*1994 - ئەمریکا (هەشتەمی کۆتایی).
*1998 - فەرەنسا (پاڵەوان).
*2002 - کۆریای باشوور (چوارەم)، ژاپۆن (هەشتەمی کۆتایی).
*2006 - ئەڵمانیا (سێیەم).
*2010 - ئەفریقای باشوور (قۆناغی گروپی).
*2014 -بەرازیل (چوارەم).
*2018 -روسیا (قۆناغی چارەکی کۆتایی).