ئەرجەنتین و سێ ریكۆردی نوێی مۆندیال

11:52 - 2022-12-05
وەرزش
226 جار خوێندراوەتەوە

تائێستا لەكۆی سەرجەم ئەو یارییانەی لەم مۆندیالەی قەتەردا كراون، یاریی ئەرجەنتین و مەكسیك لەڕوویی بینینەوە بۆتە یاریی یەكەمی مۆندیال.
یارییەكە دووەم یاریی ئەرجەنتین بوو لە گروپی سێیەمی هەڵبژاردە بەشدارەكاندا، بەر لەم یارییە ئەرجەنتین 1-2 بە سعودیە دۆڕابوو، دەبوو ئەرجەنتین بە هەر نرخێك بێت یاریەیكە بباتەوە كە بەرامبەر مكسیك بوو، یارییەكە رۆژی شەممە 26/11 سەعات 10 ی شەو لە یاریگای لۆسێل كرا و دواجار ئەرجەنتین 2-0 لە مەكسیكی بردەوە و گۆڵەكانیش میسی د:64 و ئانزۆ فێرناندێز د:87 كردیان.
یارییەكە گرنگی زۆری هەبوو بۆ ئەرجەنتین، تەنیا بژاردەی بەدەمیان بردنەوە بوو لە مەكسیك، یەكسان بوون یان دۆڕان واتا بێ هیوا بوونی میسی و ئەرجەنتینییەكان لەم مۆندیالە، بۆیە هاندەرێكی زۆری ئەرجەنتین لە یاریگادا ئامادەبوون، لەبەر گرنگی زۆری یارییەكەو لەبەر ئەوەی كە ئەرجەنتینیش  لەسەر تاسەری جیهانیشدا هاندەری خۆی هەیە، یارییەكە بوو بە یەكەمین یاریی لەم مۆندیالەدا كە تائێستا زۆرترین بینەری هەبووەو ئەم ریكۆردانەی تۆمار كرد:
*یارییەكە بووبە یەكەم یاریی مۆندیال بتوانێت مێژوویەكی ناوازە تۆمار بكات بەوەی یەكەم یارییە لە مێژووی مۆندیالدا بە زمانی ئیسپانی 89 ملیۆن كەس لە ڕێگەی كەناڵی تیلیمۆندۆوە بینەری بووبن.
*لە تۆڕی ئینتەرنێت و بە شێوازی راستەوخۆ بەڕێژەی 2 ملیۆن كەس لە یەك كاتدا سەیری ئەم یارییەیان كردووە و ئەمەش خۆی بۆخۆی ریكۆردێكی ناوازە و بێ وێنەیە.
*بۆ ئامادەبوونی هاندەرانیش لە یاریگادا تائێستا یاریی یەكەمی مۆندیالە كە 88 هەزارو 966 كەس لە یاریگای لۆسێل ئامادەی بینینی یارییەكە بوون. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان