دوو برا بۆ دوو هەڵبژاردەی جیاواز

11:53 - 2022-12-05
وەرزش
327 جار خوێندراوەتەوە

یەكێك لە دیاردە ناوازەكانی ئەم مۆندیالە ئەوەیە دوو برا بۆ دوو هەڵبژاردەی جیاواز یاریی دەكەن، ئەوانیش نیكۆ ولیامز و ئینیاكی ولیامزە.
ئەم دیارەدەیە چەند جارێك رویداوە و نموونەی تر هەن، بەڵام هەردوو برا نیكۆ و ئینیاكی نوێترین نموونەن كە دوو برا بۆ دوو هەڵبژاردەی جیاواز یاریی بكەن.
ئەم دوو برایە  لە یانەی ئەتلەتیک بیلباو ئیسپانی یاریی دەكەن، سەرەتا لە غاناوە خێزانەكەیان وەك پەنا هەندە خۆیان گەیاندۆتە شاری ملیلیە كە شارێكی ئیسپانییەو كەتۆتە نزیك مەغریبەوە، پاشان دەچنە شاری بلباو و لەوێ نیشتەجێدەبن و مافی مانەوە لەو وڵاتە وەردەگرن و دواتر رەگەزنامەی ئیسپانی وەردەگرن.
هەروەها ئەم دوو یاریانە لە یانەی ئەتلەتیك بلباو پێدەگەن و دەبنە دوو یاریزانی بە تواناو مافی ئەوەیان دەبێت كە یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بكەن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئینیاكی و نیكۆ هەردوو رەگەزنامەكانیان هەیە، نیكۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیاو ئینیاكی هەڵبژاردەی غانا هەڵدەبژێرێت و لەم مۆندیالەدا بۆ دوو هەڵبژاردەی جیاواز یاریی دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان