مۆندیالی قەتەر - 2022 قۆناغی گروپەكانی تێپەڕاند

11:55 - 2022-12-05
وەرزش
496 جار خوێندراوەتەوە

دووەم قۆناغی یارییەكانی مۆندیال لە رۆژی شەممەی رابردووەوە دەستیانپێكردووە، سبەی سێشەممەش كۆتاییاندێت و ئەو هەشت هەڵبژاردەیە دەردەكەون كە دەگەنە قۆناغی سێیەمی یارییەكان.
لەو خشتەیەی سەرەوەدا روونكراوەتەوە كە هەڵبژاردە بەشدارەكان لە قۆناغی 16 هەڵبژاردەوە تا یاریی كۆتایی بەرامبەر كێ یاریی دەكەن و چۆن دەگەنە یاریی كۆتایی، كات و رۆژ و یاریگاكانی ئەو یارییانەش بەمشێوەیەی لای خوارەوەن:
شەممە 3/12/2022
*هۆڵەندا × ئەمریكا (3-1).
*ئەرجەنتین × ئوستورالیا (2-1).
یەكشەممە 4/12/2022
*فەرەنسا × پۆڵەندا-سەعات6(یاریگای سەمامە).
*ئینگلتەرا×سەنیگال-سەعات10                     (یاریگای ئەلبەیت).
دووشەممە 5/12/2022
*ژاپۆن×كرواتیا-سەعات 6 (یاریگای ئەلجەنوب).
*بەرازیل×كۆریای باشوور –سەعات 10    (یاریگای 974).
سێشەممە 612/2022
*مەغریب × ئیسپانیا-سەعات  6                       (یاریگای تەعلیمی).
*پورتوگا × سویسرا –سەعات 10                     (یاریگای لۆسێل).
هەینی 9/12/2022
*براوەی (ژاپۆن و كرواتیا)×براوەی              (بەرازیل و كۆریا).
*هۆڵەندا×ئەرجەنتین.
شەممە 10/12/2022
*براوەی (مەغریب و ئیسپانیا)× براوەی  (پورتوگال و سوید).
*براوەی (ئینگلتەرا و سەنیگال)×براوەی (فەرەنسا و پۆڵەندا).
لە چوار یارییەكەی  رۆژانی هەینی و شەممەوە چوار هەڵبژاردە بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین سەردەكەون، دوو براوەی دوو یاریی چوار گۆشەی زێڕین بۆ یاریی كۆتایی و دۆڕاوەكانیش یاریی لەسەر پلەی سێیەم و چوارەمیی دەكەن و ئەم دوو یارییەش بەمشێوەیە دەكرێن:
شەممە 17/12/2022
*یاریی سێیەم و چوارەمیی مۆندیال.
-سەعات 6 ی ئێوارە.
-یاریگا:خەلیفە.
یەكشەممە 18/12/2022
*یاریی كۆتایی مۆندیال.
-سەعات:6.
-یاریگا:لۆسێل.

بابەتە پەیوەندیدارەکان