نیویۆرك هەلی كاری راوەمشک رادەگەیەنێت

10:47 - 2022-12-05
هەمەرەنگ
185 جار خوێندراوەتەوە

یەكێك لە بەرپرسەکانی نیویۆرك بەمەبەستی رزگاربوونی شارەکە لە مشك، هەلی كاری بە مووچەیەكی خەیاڵی راگەیاند،  مووچەكە بریتییە لە 170 هەزار دۆلار.
بەرپرسەکە لەبارەی خاوەنی هەلی كارەكەوە دەڵێت، پێویستە ئەو كەسەی كە وەریدەگرێت كەسێك بێت بە تەواوەتی ترسناك بێت و چێژ وەربگرێت لە كوشتنی ئەو مشكانە، دەشڵێت خەڵكی شارەکە راهاتوون بە ژیان لەگەڵ مشكدا،  پێشتر چەندین ملیار دۆلار خەرجكراوە بە مەبەستی قەڵاچۆکردنی مشك لە شارەکە، بەڵام بی سوود بووە و هەمیشە رووی لە زیادبوون كردووە، دانیشتوانی نیویۆرك گاڵتەیان بە هەلی كارەكە دێت، چونكە دەڵێن هیچ شتێك مشك لەناو نابات چونكە هەمیشە روو لە زیادبوون دەكەن.

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان