لە مالیزیا باوكێك لەگەڵ منداڵە یەك ساڵانەكەی لە نزیك رووبارێكەوە خەریكی راو بوون، بەڵام لە پڕ تیمساحێك دەركەوت و سەری باوكەكەی بە قورسی بریندار كرد و منداڵە یەك ساڵانەكەی لە باوكەكە فڕاند و رۆشتەوە ناو ئاوی رووبارەكە. باوكەكە رەوانەی نەخۆشخانە كرا بەمەبەستی چارەسەر وەرگرتن، بەڵام منداڵەكە دیار نەما لە پێش چاو ون بوو، تاكو ئێستا پۆلیس بە دوای منداڵەكەدا دەگەڕێن بەڵام بێ سوودە، چونكە تیمساحەكە خواردوێتی.
دیانا ئەحمەد