چەند رێگایەک بۆ قەڵاچۆکردنی مێروولە لەناو ماڵاندا

10:55 - 2022-12-05
هەمەرەنگ
781 جار خوێندراوەتەوە

مێروولە بە یەكێك لە هەرە بێزاركەرەكان لە ماڵاندا دادەنرێت،  تاك بە تاكی خێزانی ماڵەكە بێزار دەكات و چەندین رێگە چارە بەكاردەهێنن تاكو رزگاریان بێت لە دەستی، بەڵام هیچ سوودی نییە.

بەم شێوازانە خۆت و ماڵەكەت لە مێروولە رزگاربكە:
1- سركەی سپی یەكێكە لە رێگە هەرە سروشتییەكان، چونكە دەتوانیت بیڕێژیت بەسەر شوێنەكەیاندا، بە ئاسانترین شێوە هەموویان لەناو دەبات.
2- میوە ترشەكان وەكو لیمۆ و پرتەقاڵ، بەڵام ئەمەیان هەمووی بەكارمەهێنە میوەكە بخۆ و توێكڵی میوەكە لای شوێنی مێروولەكان دابنێێ و لەناویان دەبات.
3- مێخەك بهاڕە و لە شوێنی مێروولەكان بیڕێژە بە ئاسانترین شێوە لەناویان دەبات.
4- خوێ بڕێژە بە شوێنی كۆبونەوەكەیان و چیتر نایەنەوە ئەو شوێنە.
5- بیبەری رەش بە یەكێك لە بۆنە بێزاركەرەكان دادەنرێت بۆ مێروولە، چونكە توانای ئەوەیان نییە بەرگەی بگرن لە ناودەچن.

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان