با ئەم حیکایەتە بخوێنینەوە، رۆژێک ئیبن سینا لە بازاڕ ئەسپەکەی دەبەستێتەوە و دەیەوێت بڕوات نان بخوات. هێشتا دوور نەکەوتۆتەوە کابرایەک بە سواری کەرێک دێت و دەیەوێت کەرەکەی لای ئەسپەکەی ئەمەوە ببەستێتەوە. ئیبن سینا پێی دەڵێت: کەرەکەت لای ئەسپەکەی منەوە مەبەستەوە دوایی لەقەی لێدەدات و خۆت زەرەر دەکەیت. کابرا بە قسەی ناکات و کەرەکەی دەبەستیتەوە. زۆری پێناچێت ئەسپەکەی ئیبن سینا کەرەکەی کابرا بە چووتە دادەگرێتەوە و ناوسکی دەبڕێت.
کابرا هاواری لێ هەڵدەسێت و دەچێت شکات دەکات.
کاتێک دەچنە بەردەمی حاکم ئیبن سینا بێدەنگ دەبێت و هیچ ناڵێت. حاکم بە کابرای خاوەن کەر دەڵێت: دەڵێی ئەم پیاوە لاڵە وا هیچ ناڵێت.
کابرا دەڵێت: نەخێر جەنابی حاکم لاڵ نییە، ئێستا قسەی دەکرد، پێی وتم کەرەکەت لای ئەسپەکەمەوە مەبەستەوە، دوایی لەقەی لێدەدات و خۆت زەرەر دەکەیت.
حاکم سەیری ئیبن سینا دەکات و ئیبن سینا بزەی دێتێ. حاکم تێدەگات
ئیبن سینا بێدەنگ بووە بۆ ئەوەی کابرا قسە بکات و راستی مەسەلەکە بڵێت. حاکم تەبرێی دەکات.
زۆرجار بێدەنگی زۆر باشترە لە قسەکردن و هاتوهاوار.
لە ئینستاگرامەوە.
خونچە،