منداڵان قوربانیی یەکەمی جەنگی سوریان

10:21 - 2022-12-06
ڕاپۆرت
212 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم

بەپێی ئامارێکی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، منداڵان زۆرترین رێژەی قوربانیانی شەڕی سوریا پێکدەهێنن لەدوای مانگی ئازاری ساڵی 2011ەوە کە ئەو وڵاتە بووە شوێنی جەنگ.
هەر بەپێی ئامارەکە، لانیکەم دوو ملیۆن و 400 هەزار منداڵ لە سوریا ناتوانن بچنە قوتابخانە و تەواوی خەونە پەروەردەییەکانیان لەناو براوە.
ئامارەکە باس لەوە دەکات، ملیۆنان منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵ کار دەکەن بۆ ئەوەی بژین و بژێوی ماڵ و خێزانەکانیان دابین بکەن.
زۆربەی منداڵانی سوریا، یان لە ناوخۆی سوریادا، یان بە هۆی ئاوارەبوونیانەوە بۆ وڵاتانی دیکە، لە خوێندن دابڕاون و ناچارن کاربکەن.
هەر بەپێی ئەو ئامارەی یونیسێف، ئەو منداڵە سورییانەی کە سەرقاڵی کارکردنن لە شوێنە جیاوازەکاندا، تەمەن و جۆری کارەکەیان دوو شتی دوورە لە یەکترەوە و ئەو کارەی بە منداڵان دەکریت قورستر و گەورەترە لە توانا و هێزی منداڵەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان