كتێبی (بانكی ناوه‌ندی و سیاسه‌تی نه‌ختینه) كه نووسینی فه‌یسه‌ڵ عه‌لی-یه، له دوو توێی به‌رگێكی جوان‌دا، كه 123 لاپه‌ڕه‌ی له‌خۆ گرتووه به قه‌باره‌ی مامناوه‌ند چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌و كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، ئه‌م كتێبه ئومێد محه‌مه‌د دیزاینی به‌رگ و ناوه‌وه‌ی بۆ كردووه‌و له چاپخانه‌ی تاران چاپ كراوه.
كتێبه‌كه پێكهاتووه له سێ باسی سه‌ره‌كی كه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند به‌شێكیان له‌خۆ گرتووه، له به‌شه‌كانی باسی یه‌كه‌مدا نووسه‌ر تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌مكی بانكی ناوه‌ندی، په‌یدابوونی، فرمانه‌كانی و به وردی باسی له هه‌ریه‌ك له‌وانه كردووه.
له باسی دووه‌مدا نووسه‌ر قسه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی بانكی ناوه‌ندی ده‌كات و به‌شه‌كانی ئه‌م باسه بایه‌خ به چه‌مكی سه‌ربه‌خۆیی و ریشه‌ی مێژوویی سه‌ربه‌خۆیی بانكه ناوه‌ندییه‌كان و مشتومڕی هزری له مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی بانكه ناوه‌ندییه‌كان، پاشان دێته سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی بانكی ناوه‌ندی و به تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بانكی ناوه‌ندی عیراق، دواتر قسه له‌سه‌ر جۆره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی و كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی بانكی ناوه‌ندی ده‌كات.
نووسه‌ر باسی سێیه‌می كتێبه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ سیاسه‌تی نه‌ختینه‌و ئه‌ویش دوو به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت، كه بریتین له: تیۆری نه‌ختینه له هزری ئابووریدا، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نه‌ختینه.
بایه‌خی ئه‌م كتێبه له‌وه‌دایه كه كتێبخانه‌ی كوردی له بواره پسپۆڕی و ئه‌كادیمییه‌كاندا زۆر هه‌ژاره‌و له ئاستی پێویستدا نییه، ئه‌م كتێبه‌ش تایبه‌ته به بانك و بانكی ناوه‌ندی و سیاسه‌تی نه‌ختینه، كه له بواری ئابووریدا بانك و سیستمه بانكییه‌كان رۆڵی باڵا‌و كاریگه‌ریان هه‌یه، چونكه هیچ وڵاتێك به بێ رێكخستن و داڕشتنی سیاسه‌تی نه‌ختینه، ناتوانێت ئابووری وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه ببات، یان پێشی بخات، بانكی ناوه‌ندی واته بڕبڕه‌پشتی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌و ئابووری وڵات. ره‌نگه هه‌تا ئێستا ئه‌و كتێبانه‌ی له‌باره‌ی بانك و ژمێریاری و سیستمه بانكییه‌كانه‌وه نووسران ژماره‌یان له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێنه‌په‌ڕێت.