دیداری ئابووریی دێلفی بەڕێوەدەچێت

09:12 - 2022-04-07
کوردستان
840 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌سە‌ردانێكی رە‌سمی بە‌رە‌و یۆنان بە‌ڕێكە‌وت.
لە‌بارە‌ی ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌ی قوباد تاڵە‌بانی، سە‌میر هە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، رایگە‌یاند: ئامانجی سەردانەكەی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران و وە‌فدی یاوەری، بە‌مە‌بە‌ستی بە‌شداریكردنە لە‌ حە‌وتە‌مین دیداری ئابووریی دێلفی، كە لە‌ یۆنان بەڕێوەدەچێت و بڕیاریشە‌ لە دیدارەكەدا جێگری سە‌رۆك وە‌زیران وتارێك پێشكە‌ش بكات.
سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تیی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و سە‌رۆكی دە‌ستە‌ی گە‌شتوگوزار و جێگری سەر‌ۆكی فە‌رمانگە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌كانی دە‌رە‌وە‌، یاوە‌ریی قوباد تاڵە‌بانی دە‌كە‌ن لە‌ دیدارەكە‌دا. دیدارە‌‌كەش بە‌ئامادە‌بوونی سە‌رۆك و سە‌رۆك وە‌زیرانی یۆنان و ژمارە‌یە‌كی زۆر لە‌ بە‌رپرس و كە‌سایەتییە‌ جیهانییە‌كان بەڕێوەدەچێت.
حەوتەمین دیداری ئابووریی دێلفی، لە رۆژانی 6-9ی نیسانی 2022 دەبەسترێت. بابەتە سەرەكییەكانی دیدارە‌كە‌: ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئابووریی جیهانی و رێگاكانی پێشخستنی، گۆڕانی كەشوهەوا، یەكێتیی ئەوروپا: داهاتووی یەكێتییەكە، گۆڕانە تەكنەلۆجییەكان و گۆڕانكارییە ئابوورییەكان و كۆمەڵگە، لەخۆدەگرێت.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان