دژەتیرۆر و پۆلیسی کەرکوک ھەماھەنگ و ھاریکار دەبن لەپێناوی رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لە کەرکوک.
بەمەبەستی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و دەستگیرکردنی تۆمەتباران و لە یاسا ھەڵھاتوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و لیوا کاوە غەریب عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک جەختیانکردەوە لە بەردەوامی و ھاریکاری زیاتر نێوانیان بۆ سەرخستنی کارە ھاوبەشەکان لەپێناوی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە شاری کەرکوک و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرایەوە بەتایبەتی لەو سنوورانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایەوە لەو رووەوە بڕیاری پێویست درا.