خولی راگەیاندنی شەهید ئاشتی كۆتاییهات

10:27 - 2022-12-07
کوردستان
345 جار خوێندراوەتەوە

لە هۆڵی خاك لە سلێمانی، رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی خولی شەهید ئاشتی، بە ئامادەبوونی سەركەوت زەكی لێپرسراوی  مەكتەبی رێكخستن، ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی  مەكتەبی راگەیاندن،  بەڕێوەچوو، كە لەلایەن هەردوو مەكتەبی رێكخستن و راگەیاندنەوە بە هاوكاریی كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان، رێكخرابوو.
خولەكە بۆ ژمارەیەك كادری حزبی و پێگەیاندنیان لە بواری راگەیاندندا كرابۆوە و لەلایەن ژمارەیەك مامۆستای زانكۆوە بەشێوەی تیۆری وانە دەوترایەوە، دواتر وانە پراكتیكییەكان لە كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان لەلایەن ژمارەیەك میدیاكارەوە دەوترایەوە.
 لە كۆتایی رێوڕەسمەكەدا بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایان و خوێندكارانی خولی راگەیاندنی شەهید ئاشتی.
خولەكە ماوەی یەك مانگ بەردەوام بوو کە ئامانجی پێگەیاندنی كادری راگەیاندنە، مەكتەبی رێكخستن بۆ ئایندەش بەردەوام دەبێت لە كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان