حاجی مەسیفی: ئیشی جێگری سەرۆكی پەرلەمان نییە بەرگری لە حكومەت بكات

03:37 - 2022-12-07
کوردستان
468 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بەڕێرەوی چەوتی حوكمڕانی لە هەرێم بەتایبەتی كابینەی نۆ رایدەگەیەنێت: بەپارتیمان وتووە ناتوانین بەم جۆرە حكومڕانییە بەردوام بین و ئیشی جێگری سەرۆكی پەرلەمان نییە بەرگری لە حكومەت بكات.

ئیشی جێگری سەرۆكی پەرلەمان نییە بەرگری لە حكومەت بكات
 لە چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا، حاجی مەسیفی سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە قسەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و دەڵێت: نابێت جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەرگری لە حكومەت بكات، بەڵكو ئەركی پەرلەمان چاودێریكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و لیپێچینەوە و بەدواداچوونە.

داھاتی ھەموو سنوورەكانی سلێمانی نیوەی داهاتی ئیبراھیم خەلییل نییە
لە بارەی جیاوازیكردنی كابینەی نۆ و ناعەدالەتی لە خەرجكردنی داهات بۆ پارێزگاكانی هەرێم، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی رایدەگەیەنێت: ناوچەكانی زۆنی سەوز بەتەواوی لە لایەن حكومەتەوە پشتگوێخراون و ھەموو داھاتی سنوورەكانی سلێمانی نیوەی داهاتی ئیبراھیم خەلییل نییە.

ناكرێت كاندیدەكانمان بەفیلتەری پارتیدا تێپەڕێت
لە بارەی رێرەوی چەوتی حوكمڕانییشەوە لەم كابینەیەدا، بەتایبەتی حاجی مەسیفی دەڵێت: لامەركەزی مانای جیابوونەوە و دوو ئیدارەیی نییە و بیر لەشەڕی ناوخۆ و دوو ئیداریی ناكەینەوە بەڵام ناكرێت كاندیدەكانمان بەفیلتەری پارتیدا تێپەڕێت. تیمی پارتی ڕێگە نادات گۆڕانكاری لە بەرپرسەكانماندا بكەین.

چەواشەكارییەكانی پارتی مۆدیلی نەماوە
 ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی مێژووی سیناریۆ دروستكردنی دەزگا هەواڵگرییەكانی پارتی بەبیرهێنایەوە و وتی: ھاوكار جاف ئینقلابی لە یەكێتی نەكردووە و دژی یەكێتی نەبووە، با لیژنەی نێودەوڵەتیی لێكۆڵینەوە لە شەهیدكردنی هاوكار جاف بكات.
وتیشی، چەواشەكارییەكانی پارتی مۆدێلی نەماوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی لە ھەولێر فەوجی بۆ خەڵكی بكوژ دروستكردووە.

PUKMEDIA

بابەتە پەیوەندیدارەکان