له ئینگلیزییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌ریتانی هانا ماری رۆزچێڵد ساڵی 1962 له به‌ریتانیا له‌دایكبووه، له بنه‌ماڵه‌ی رۆزچێڵده. كچی جاكوب رۆزچێڵده كه یه‌كێكه لەبازرگانه‌كانی به‌ریتانیا به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك جوله‌كه‌ن، ئه‌م بنه‌ماڵه گه‌وره‌یه كه یه‌كێكن له خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان. خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلارن. خێزانی رۆزچێڵد له كۆندا له فرانكفۆرته‌وه هاتوون و له‌سه‌ر ده‌ستی مایر مشیل رۆزچێڵد» 1744 بۆ 1812» دروستبووه و هه‌ر له‌بنه‌چه‌وه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه سه‌رقاڵی پوول و پاره‌بوون.
دایكی هانا ماری ناوی سیرینا ماری رۆزچێڵده. ماریا له‌ته‌ك نووسیندا كاری ئیداری كردووه و له چه‌ند رێكخراوێكدا كاری كردووه. قۆناغی خوێندنی له قوتابخانه‌ی سانت پۆلی كچان ته‌واو كردووه و پاشان له زانكۆی سانت هیلدا و ئۆكسفۆرد خوێندوویه‌تی. له بواری سینه‌مادا زۆرتر له فیلمی دیكۆمێنته‌ریدا كاری كردووه. له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا چه‌ند فیلمێكی به‌رهه‌مهێناوه. له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ساڵی 1994 شوو به ویلیا‌م لۆرد برۆكفیڵد ده‌كات و سێ كچی له‌و پیاوه بووه، به‌ڵام دواتر له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه.
هانا ماری رۆزچێڵد نووسه‌رێكی جیاوازه، به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا و كه‌سێكی خێرخوازه ئه‌م خانمه یه‌كه‌م ژنه كه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی هونه‌ری له له‌نده‌ن، له نێوان ساڵانی 2015-2020دا، وه‌رگرتووه. یه‌كه‌م كتێبی به ناونیشانی (خانمی بارۆن)ه‌وه له ساڵی 2012 چاپكراوه، ئه‌م كتێبه گێڕانه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی پووره گه‌وره‌كه‌یه‌تی. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م رۆمانی نووسه‌ر (خۆشه‌ویستی مه‌حاڵ) بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی بۆڵینگه‌ره بۆ ئه‌ده‌بی كۆمیدی و خاوه‌نی خه‌ڵاتی دووهه‌می به‌یلیزه بۆ ئه‌ده‌بی ژنان. رۆمانی ماڵی ترێلاونی یه‌كێكی تره له رۆمانه‌كانی، كه له به‌رواری 6/2/2020 دا بڵاوكرایه‌وه. رۆمانێكه له‌جۆری ئه‌ده‌بی هه‌جوی ئینگلیزییه، هاوكات ئه‌م نووسه‌ره خاوه‌نی چه‌ندین بابه‌تی دۆكیومه‌نته‌رییه كه له كه‌ناڵه جیهانییه به‌ناوبانگه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، وه‌ك كه‌ناڵه‌كانی PBD,HBO,BBC ، و هاوكات ئه‌م فیلمانه به‌شداری فێستیڤاڵه جیهانییه‌كانیان كردووه. فیلمه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنان هه‌ڵبژێردراون، هاوكات كتێبه‌كانی له هه‌ردوو شاشه‌ی تیڤی و سینه‌ماكانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه و پشتگیریی كراوه.
ئه‌م خانمه یه‌كێكی دیكه له چالاكییه‌كانی نووسینه‌كانییه‌تی بۆ گۆڤار و رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، وه‌كو تایمزی له‌نده‌نی و نیۆرك تایمزی ئه‌مریكی و گۆڤاری ڤانتی فه‌یر و هه‌ریه‌ك له گۆڤاره‌كانی ڤۆگ و بازاڕ
هانا دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی فیلمه له به‌ریتانیا، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر و هاوبه‌شی هه‌مان كۆمه‌ڵه‌یه. ئه‌م خانمه وانه‌بێژبووه له زانكۆ و په‌یمانگا و ئه‌كادیمیا به ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا، له‌و شوێنانه‌دا چه‌ندین بابه‌تی به‌پێزی سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب و فیلم پێشكه‌ش كردووه، له‌و زانكۆ و په‌یمانگایانه‌ش زانكۆی كۆرتاوڵدی به‌ریتانی و ئه‌كادیمیادی پادشایه‌تی به‌ریتانی و په‌یمانگای گێتی و مۆزه‌خانه‌ی میترۆپۆلیتانی به‌ریتانی و مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی هونه‌ری له له‌نده‌ن هانا رۆزچێڵد به‌شێوه‌ی فه‌رمی و یاسایی چاودێریی یه‌كه‌می رێكخراوه‌كانی ده‌زگای تات-ی هونه‌ری و مۆزه‌خانه‌ی وایت چاپڵی له‌نده‌نی و ده‌زگای خێرخوازی ICA یه ئه‌م خانمه له زۆرێك له ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوه خێرخوازییه جۆراوجۆره‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یدا خزمه‌تی كردووه له‌وانه رێكخراوی وادسۆن مانه‌ر و رێكخراوی رۆزچێڵد، كه هی خێزانی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌تی و رێكخراوی یادهاندایف كه ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و رێكخراوه‌یه. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی و سه‌رپه‌رشتیاری دوو كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی به‌ریتانی گه‌وره‌یه. ئه‌مه‌ی كه له خواره‌وه هاتووه یه‌كێكه له‌و چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆكردنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م نووسه‌ره‌دا به‌وردی كراوه:
*یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانت به ناوی (ئانی) زۆر ریالیستیكانه نه‌خشێنراوه ئایا سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی نه‌خشاندنی ناوه‌كی ئه‌م كه‌سێتییه له كوێوه هاتووه؟
-له ساڵانی رابردوودا له زه‌مه‌نێكی دوورتر له‌وه‌ی كه له خه‌یاڵمدا هه‌یه و ده‌مه‌وێت دانی پێدابنێم ئه‌و ده‌مه له پاش جیابوونه‌وه‌م له دڵدارێكم له جێگایه‌كی جیاوازتری دووری شاری له‌نده‌ن نیشته‌جێ بووم، هه‌ستێكی زۆر نامۆم هه‌بوو، له نێو شاره‌كه‌ی خۆمدا وه‌كو بێگانه‌یه‌ك وابووم. پێموایه ئه‌وه خاڵی ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كه‌م بوو به‌ناو كه‌سێتی (ئانی) دا به‌ڵام جیا له‌و رووداوانه كاتێك ده‌ستم به داڕشتنی كه‌سایه‌تی ئانی كرد ورده ورده، زۆر به توندی (ئانی) بووه كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌نی كه‌سێتی خۆی.
*جگه‌له‌وه‌ی نووسه‌ریت هاوكات سه‌رۆكی چاودێری ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی هونه‌ریت، ئایا هه‌رگیز به مێشكتدا ده‌هات كه یه‌كه‌م رۆمانت سه‌باره‌ت به جیهانی هونه‌ر بێت؟
-له پشووی یه‌كه‌م كارمدا چوومه مۆزه‌خانه‌ی (لۆڤه‌ر) له پاریس و له‌وێ كارم كرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له كاری بازرگانی هونه‌ریم كرد و پاشان وه‌كو كارمه‌ندێك له به‌شی هونه‌ری (میوزیك و هونه‌ر)ی رادیۆی BBCدا كارم كرد، بۆیه نووسینی رۆمانێك له‌م جیهانه‌دا (جیهانی هونه‌ری) كه پێی ئاشنام و خۆشمده‌وێت، ئه‌و جیهانه‌ی كه زۆر كه‌سایه‌تی زیاتر و جێگای تێدایه زۆر روون و ئاسانتر ده‌بێت.
*زۆربه‌ی كات له رۆمانی (خۆشه‌ویستی مه‌حاڵ) دا تابلۆكان خۆیان ده‌دوێن، ئایا هیچ كاتێك خوازیاری ئه‌وه بوویت كه تابلۆیه‌ك بتوانێت له خۆی بدوێت؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه؟
-ئه‌و تابلۆیه كامه‌یه؟ من هه‌میشه ویستوومه وێنه‌كان بدوێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌بینه‌ران بڵێن كێ كێشاونی و ئه‌وان شایه‌تی چی ده‌ده‌ن؟ ئه‌و تابلۆیه‌ش كه له هه‌موو تابلۆكانی دی زیاتر حه‌ز ده‌كه‌م گوێم له لێدوانی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی بێت، تابلۆی لاسمینیناس ی ڤیلا سكیوزسه. له كۆمه‌ڵه كه‌سێكی بێ ئومێد پێكهاتووه كه له یه‌ك تابلۆی زه‌یتیدا كۆبوونه‌ته‌وه و كه‌سیان روونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان نه‌داوه سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه نهێنییه.
*تۆ بۆچی ده‌نووسیت؟
-من له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌نووسم له‌وانه بۆ هه‌ڵهاتن له ژیان، بۆ خه‌و بینین، بۆ دروستكردنی عه‌قڵگه‌راییه‌كی جیاواز له جیهاندا هه‌روه‌ها بۆ چێژوه‌رگرتن.
*ناوازه‌ترین نووسه‌ری ژن له‌لای تۆ كێیه و بۆچی؟
-من جه‌ین ئۆستنم خۆشده‌وێت، چونكه ئه‌و هه‌موو جیهان له خاڵێكدا ده‌خوڵقێنێ، (نانسی میتفورد)م خۆشده‌وێت چونكه كۆمیدیایه‌كی كوشنده بڵاوده‌كاته‌وه له شێوازی نووسینه‌كه‌یدا، (ئیلینا فیرانتێ)م خۆشده‌وێت، چونكه له نووسینه‌كانیدا تیشكێك ده‌خاته سه‌رخاڵی په‌یوه‌ندی نێوان هاوڕێ مێینه‌كان (دۆرۆثی گۆدوین)م خۆشده‌وێت، چونكه مێژوو تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات له نووسینه‌كانیدا، (جانێت ماڵكوم)م بۆیه خۆشده‌وێت، چونكه چیرۆكه‌كانی ژیانی رۆژانه ده‌ڕوخێنێت و سه‌ر له‌نوێ بنیاتیان ده‌نێته‌وه، (مایا ئه‌نجیلو)م خۆش ده‌وێت، چونكه جۆرێك له دڕندایه‌تی له نووسینه‌كانیدا به‌دیده‌كه‌م، (دۆرۆثی پاركه‌ر)م خۆشده‌وێت، چونكه خاوه‌نی ده‌ربڕینێكی توندوتۆڵه و روونه له نووسیندا، حه‌زده‌كه‌م پێت بڵێم ئه‌م ناوانه به‌شێكی بچكۆلانه‌یه له خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كتێبخانه‌یه‌ك له ژنانی نووسه‌ری پاڵه‌وان.
سه‌رچاوه‌كان: www.amacad.org