داناعه‌سكه‌ر
له بیروباوه‌ڕی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا نه‌بوو، كه ئه‌وان بونیاد و ته‌كنیكی شیعری عیراقی باو ده‌گۆڕن، به‌درێژایی چه‌ندین ده‌یه درێژه‌ی كێشا، ئه‌م ئه‌زموونه له‌لای « جماعه كركوك- جه‌ماعه‌تی كه‌ركوك» به قووڵیی و وریاییه‌وه ده‌ركه‌وت، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له نه‌ته‌وه و ئاینی جیاواز پێكهاتبوون، لێ ئه‌وه‌ی ئه‌مانی یه‌كخست، شیعر بوو، له‌و سه‌ری ده‌ركه‌وته‌كانییه‌وه، به‌تایبه‌ت چه‌پگه‌رایی ترۆتسكی وه‌ك فیكر، ئیدی مه‌شخه‌ڵی گۆڕانكارییان به‌رزكرده‌وه و له‌مسه‌ری زه‌وییه‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری بره‌ویان پێدا، فازڵ ئه‌لعه‌زاوی، سه‌رگۆن پۆڵس، سه‌ڵاح فایق، ئه‌نوه‌ر ئه‌لغه‌سانی، موئه‌یه‌د ئه‌لڕاوی، جه‌لیل ئه‌لقیسی، محێدین زه‌نگنه، یوسف سه‌عید، له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌شدا جان ده‌مۆ قه‌شه و كوڕه به نازه‌كه‌ی جه‌ماعه‌تی كه‌ركوك بوو.
جان ده‌مۆ له دۆخێكی ناهه‌مواردا ژیا كه شیعر هیچ رۆڵێكی نه‌بوو تا باس بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆڵی به‌رچاوی له ده‌ركه‌وتنی جه‌ماعه‌تی كه‌ركوك و گۆڕانكاریی ریشه‌یی شیعری عه‌ره‌بیدا هه‌بوو، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می كه‌مبوو، به‌ڵام توانی ببێته بكه‌رێكی چالاك و دیاری ئه‌و بواره.
جان ده‌مۆی وه‌رگێڕ و شاعیر
جان ده‌مۆی وه‌رگێڕ هیچ جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جان ده‌مۆی شاعیردا نه‌بوو، ئه‌وه‌ی وای لێ ده‌كردی خۆشه‌ویستیت بۆ هه‌موو بابه‌ته‌كانی هه‌بێت، وه‌ختێك بابه‌تێكی وه‌رگێڕاوی ئه‌وت ده‌خه‌وێنده‌وه هه‌ستت ده‌كرد بابه‌تێكی خودی جان ده‌مۆ ده‌خوێنیته‌وه نه‌ك بابه‌تێكی وه‌رگێڕدراو.
كاتێك نووسین به‌شێواندن لێدرا و كتێبێكی له‌خۆگرت ئه‌وا چوارچێوه‌یه‌كی جیدی وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م رسته‌یه كورتكراوه‌ی چیرۆكی كۆمه‌ڵه شیعرێكی جان ده‌مۆیه، به‌نێوی« ئه‌سمال» كه له دووتوێیدا ئه‌زموونی گوشراوی شیعر و ژیانی خۆی تێدا به‌رجه‌سته‌كرد.
نووسه‌ری عیراقی حسێن عه‌لی یونس له كتێبێكیدا به‌نێوی «جان دمۆ پاشماوه و ژیان» باس له‌وه ده‌كات، له كۆتایی هه‌شتاكان هه‌ریه‌ك له شاعیر زاهر ئه‌لجیزانی و سه‌لام كازم، خۆیان ئاماده ده‌كرد بۆ نووسینه‌وه‌ی كتێبی ئه‌نتۆڵۆجیای شیعری هاوچه‌رخی عیراقی، بڕیاربوو جان ده‌مۆ یه‌كه‌م شاعیر بێت له‌و كتێبه‌دا جێی ببێته‌وه، به‌ڵام ئاماده‌كارانی ئه‌و پڕۆژه‌یه، جان ده‌مۆیان پشتگوێ خست، پێیانوابوو جان شایه‌نی ئه‌و پڕۆژه‌یه نییه، ئیدی ئه‌و كتێبه‌یان پڕ كرد له شیعری كه‌سانی مشه‌خۆر و ناشاعیر.
پاش چه‌ندین مانگێك له چاپكردنی ئه‌نتۆڵۆجیاكه، كه‌سێك به نێوی« هاتف ئه‌لسلج» كه ماوه‌یه‌ك دوای راپه‌ڕین سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌دام بوو، دیدارێكی له‌گه‌ڵ جان ده‌مۆ كرد و پاشان له گۆڤاری« ئه‌لف با» بڵاوكرده‌وه، گرنگترین پرسیاری ئه‌و دیداره ئه‌وه‌بوو: تۆ كێی؟ له وه‌ڵامدا جان ده‌مۆ ده‌ڵێ: من تارماییم!.
وه‌ڵامه‌كه‌ی جان مه‌جازی و نزیك بوو له خه‌ون، لێ ئه‌وه‌ی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جان ده‌مۆدا ساز كردبوو، له مه‌غزای قسه‌ی ئه‌و كه‌ڵه‌شاعیره نه‌گه‌یشتبوو، كه خه‌ونی ئه‌و وێڕای جیاوازی زمان و ته‌كنیكی شیعریی جیاواز، فۆرمێكی تری ژیانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی، ئه‌وه مه‌به‌سته‌كه‌ی بوو، من تارمیاییم، واتا ئێوه من نابینن، كاتێك من ده‌بینن كه‌شی دووڕوویی و بێ حورمه‌تییه‌تان تووڕ هه‌ڵدابێ، جان له ژیاندا هێنده‌ی وه‌ك شاعیرێك ده‌ركه‌وتووه، هێنده له ده‌قه‌كانیدا شاعیر نه‌بووه، ئه‌مه نه‌ك به‌و مانایه‌ی جان ده‌مۆ شاعیر نه‌بوو، نه‌خێر له نێو جه‌ماعه‌تی كه‌ركوك و شیعریی ئه‌و سه‌رده‌مه، جان یه‌كێك له‌و شاعیره جیاوازانه‌بوو، كه هیچ كام له شاعیرانی دیكه زاتی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد، هه‌م له واقیع و هه‌م له نووسیندا وه‌ك جان ده‌مۆ سه‌رڕاست و بوێر نه‌بوون، خه‌ونی گه‌وره‌ی جان ده‌مۆ نووسینی رۆمانێك بوو، به‌ڵام نه‌ینووسی، ئه‌وه‌ی نووسی ته‌نها چه‌ند ناونیشانێكی بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كردبوو، له‌وانه« دووهه‌م ئۆكسیدی بیجامه«، «رۆژانه كه‌سێكی به‌دبه‌خت له ئه‌نتاكیا» ،»پێڵاو له به‌ره‌ی جه‌نگ» به‌داخه‌وه ئه‌م خه‌ونانه‌ی جان ده‌مۆ نه‌هاته‌دی و هیچ كام له‌م ناونیشانانه نه‌بوون به رۆمان.
بارودۆخی ژیانی جان هێنده قورس و ئاڵۆزبوو، نه‌یده‌توانی له یه‌ككاتدا گرنگی به ژیان و نووسینیش بدات، زۆربه‌ی كات ده‌ینووسی، به‌ڵام نه‌ده‌ژیا، زۆربه‌ی كات هاوڕێ و دۆسته نزیكه‌كانی هاوكارییان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بژی و بنووسێت. به‌و پێیه‌ی جان ده‌مۆ شاعیرێكی جیاواز و ئه‌نتی نه‌ریتی گشتی بوو، به‌شێكی زۆر له نووسه‌ره دووڕووه‌كانی بواری ئه‌وه‌یان نه‌ده‌دا ده‌قه‌كانی له گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا بڵاوبێته‌وه، به‌رده‌وام كۆسپیان بۆ دروست ده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه كاتێك جان ده‌مرێت، ئه‌و نووسه‌ره دووڕووانه پێشبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كامیان زیاتر له ژیان و نووسینه‌كانییه‌وه نزیك بووه، بۆیه هه‌وڵیانده‌دا خۆیان بكه‌ن به پاڵه‌وانی جانناسی و وه‌ك دۆستێك خۆیان بخه‌نه‌ڕوو، یه‌كێك له دۆسته نزیكه‌كانی حسێن عه‌لی یونس بوو، زۆر به‌جوانی باس له جان و چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه له‌ژیاندا ئه‌كته‌رێكی ساخته‌ن و رۆڵی ناشه‌ریفانه ده‌گێڕن.
سلفادۆر دالی...كۆنروی مادۆكس...
یه‌كێك له نووسینه ناوازه‌كانی جان ده‌مۆ له‌باره‌ی ژیانی سلفادۆر دالییه‌وه‌یه. به‌داخه‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی دالی له ژیاندا مابوو ئه‌و بابه‌ته‌یان بۆی بڵاونه‌كرده‌وه، كاتێك ساڵی 1989 دالی كۆچی دوایی ده‌كات پاشان بابه‌ته‌كه‌ی بۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و نووسه‌ره دووڕووانه چه‌ند له ده‌می جان ده‌مۆ ده‌ترسان، دوو هێنده له فیكری ده‌ترسان، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو زۆربه‌ی كات بابه‌ته‌كانی بڵاونه‌ده‌كرایه‌وه، تا ئه‌وه‌ی جان ناچاربوو ئه‌وه‌ی ده‌ینووسی فڕێی ده‌دا، به‌ڵام هاوڕێ دڵسۆز و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌كانی بۆیان هه‌ڵده‌گرت، هه‌ندێكجار بۆیان ده‌هێنایه‌وه، به‌شێك له‌وانیش دوای مردنی له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بۆیان بڵاو ده‌كرده‌وه.
جان ده‌مۆ له ناشوێندا ده‌ژیا، شوێنی سه‌ره‌كی جان ده‌مۆ سه‌ر شۆسته و كه‌لاوه و ژووری تاریك و داڕوخاوی هۆتێله‌كانی باب ئه‌لشه‌رجی و مه‌یدان بوو، جان ده‌مۆ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر شۆسته و باڕه‌كانیشدا شاعیربوو، كه‌س نه‌بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌نگاوه‌كانی جان ده‌مۆ له‌سه‌ر شۆسته‌كانی به‌غدا به‌دی نه‌كات، ئه‌و له كه‌ركوكه‌وه گه‌یشته به‌غدا پاشان بۆ لوبنان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا ئه‌مجاره‌یان بۆ ئوردن و له‌وێوه بۆ ئوسترالیا و ساڵی 2003 به‌یه‌كجاریی ماڵئاوایی له ژیان و شیعر و یاخیبوون ده‌كات، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ده‌بی عیراقی و جه‌ماعه‌تی كه‌ركوك ماوه‌ته‌وه، بۆن و به‌رامه‌ی شیعر و ژیانه یاخی و پڕ له ئازاره‌كه‌ی ده‌مۆی شاعیره كه ئه‌ویش وه‌ك كه‌ركوك هه‌میشه غه‌مگینانه ده‌رده‌كه‌وێت و به ئازاره‌وه سه‌ر ده‌نێته‌وه.
جان ده‌مۆ ساڵی 1942 له كه‌ركوك له دایكبووه و ساڵی 2003 له ئوسترالیا كۆچی دوایی ده‌كات.