سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه هۆپ سۆلۆی گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ژنانی ئه‌مریكا ده‌ستگیركراوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به مه‌ستی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێخوڕیوه.
هۆپ سۆلۆی ته‌مه‌ن 40 ساڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین وه‌رزشكارانی ژن له جیهاندا كه سه‌ره‌ڕای وازهێنان، به‌ڵام هێشتا ناوێكی دیاری تۆپی پێی ژنانه.
رۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویانكردۆته‌وه ئه‌و كچه یاریزانه له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پۆلیس ده‌ستگیری كردوه كه ده‌ركه‌وتوه له‌ژێر كاریگه‌ری مه‌ی شۆفێری كردوه‌و ئه‌وه‌ی پۆلیسیشی وا لێكردوه ده‌ستگیری بكه‌ن ئه‌وه‌یه هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بووه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه كه ئه‌مه تاوانه‌و به مه‌ترسی دروستكردن له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و دوو منداڵه هه‌ژمار ده‌كرێت.
سۆلۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆته پاڵه‌وانی جیهان و خۆشی به باشترین گۆڵپارێزی جیهان دیاریكراوه، له كاتی ده‌ستگیركردنیشی به‌رپه‌رچی پیاوانی پۆلیسی داوه‌ته‌وه‌و به‌رگری كردوه، ئه‌مه‌ش تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر قورس‌تر ده‌كات.