چاوەکانت بپارێزە

10:41 - 2022-12-11
دووتوێ
334 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان

مرۆڤ تا بچێتە تەمەنەوە چاوەکانی کزدەبێت و پێویستی بە بەکارهێنانی چاویلکە دەبێت، بەڵام هەندێ خووی خراپ هەیە وادەکەن چاوەکانت زیانیان پێبگات و زووتر کزببن، کەواتە ئەو رێگەیانە چین وادەکەن چاوت تەندروست بێت و درەنگتر کز ببێت لێرەدا هەندێکیان دەخەینە روو:
*سیستەمی خۆراکیی تەندروست کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی چاو، چونکە قەڵەویی دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی وەکو نەخۆشی شەکرە، دواجار ئەوەی مرۆڤ دەیخوات لە چاوانیدا رەنگدەداتەوە.
*هەندێکجار کزبوونی چاو بۆماوەییە، بۆیە پسپۆران ئامۆژگاری خێزان دەکەن ساڵی یەک بۆ دووجار پشکنین بۆ چاویان بکەن، تاوەکو ئەگەر هەر کزبوون یان نەخۆشییەکی بۆماوەیی لە چاوەکانیاندا دەرکەوت بە زوویی پێی بزانن.
*پسپۆران ئامۆژگاری ئەوە دەدەن چاویلکەی پاراستنی چاو بەکاربهێنرێت لەکاتی کارکردن لەو کارانەی ئەگەری ئەوەی هەیە زیان بەچاو بگەیەنن.
*جگەرەکێشان کاریگەری هەیە لەسەر کزبوونی چاو، چونکە هۆکارە بۆ دروستبوونی نەخۆشی دەرکەوتنی پەڵە لەسەر چاو، لەبەرئەوە لەکاتی دروستبوونی هەر کێشەیەک لە چاودا دەبێت وازلەجگەرە بهێنیت.
*دەبێت چاویلکەی هەتاو لە چاوبکەیت نەک تەنیا وەکو بابەتێکی جوانکاری و خۆ رازاندنەوە، بەڵکو لەبەرئەوەی چاوەکانت بپارێزیت لە تیشکی خراپی سەروو وەنەوشەیی خۆر کە کاریگەری وێرانکەری لەسەر بینین هەیە، بە مەرجێک چاویلکەکە فلتەری پێویستی تێدابێت و خاوەن کوالیتییەکی باش بێت بۆ پاراستنی چاوەکانت لەو تیشکە.
* دەستلێدانی چاو بەبێ شتنی دەستەکان جا بۆ لابردنی لێنسی چاو بێت یان خوراندنی بێت ئەوا دەبێتە هۆی گواستنەوەی بەکتریای زیانبەخش بۆ چاو لەگەڵ روشانی چینی عەدەسەکانی ناوەوەی چاو.
*ماندووکردنی چاو لەگەڵ کەمخەویی کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی چاو بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەی دوورو درێژ کار لەسەر کۆمپیوتەر بکەیت، بۆیە هەوڵبدە ماوە ماوە پشوو بە چاوەکانت بدەیت، بۆ ئەو مەبەستە هەموو بیست دەقیقە جارێک چاوت لەسەر شاشەکە لابدە و بۆ ماوەی 20 چرکە تەماشای خاڵێکی دوور بکە و چەند جارێک چاوەکانت بکەرەوە و بنووقێنە.

سەرچاوە: .skynewsarabia.com

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان