گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌ستێره‌ی دیاری تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی ئینته‌ر میامی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی یه‌كجاری واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
باوكی ئه‌و یاریزانه كۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه هێنا كه باسیان له‌وه ده‌كرد ئه‌و یاریزانه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌رژه‌نتین و وه‌رزێك بۆ ریڤه‌رپله‌یت یاری ده‌كات و دوپاتی كرده‌وه هیگواین كۆتایی ئه‌مساڵ واز ده‌هێنێت.
بۆندی هیگواین مانگی 12ی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت و وادیاره بۆنده‌كه نوێ ناكاته‌وه‌و وازده‌هێنێت.
سه‌باره‌ت به داهاتووی ئه‌و یاریزانه خۆرخی باوكی هیگواین وتی: هیگواین ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌رژه‌نتین، ئه‌و پێی وتم كۆتایی وه‌رز وازده‌هێنێت، بۆنده‌كه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو دابێت بۆیه بڕیاری دا چی تر یاری نه‌كات.
وتیشی: ئاره‌زوو ده‌كه‌م دوای وازهێنانیش په‌یوه‌ندی به تۆپی پێوه بمێنێت، ئه‌و زۆر ده‌زانێت له‌سه‌ر تۆپی پێ و له‌زۆر شوێن یاری كردوه و هه‌موو شتێكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن له داهاتوو بنووسێته‌وه، لای من مایه‌ی شه‌رمه‌زایه به‌رده‌وام نه‌بێت.
هیگواین له‌ماوه‌ی یاریكردنی له 5 وڵات یاری كردوه‌و 14 نازناویشی بردۆته‌وه و سه‌ره‌تای یاریكردنی له ریڤه‌رپله‌یت بووه‌و دواتر چووه‌ته ریاڵ مه‌دریده‌وه له‌وێوه چووه‌ته خولی ئیتاڵیا و بۆ یانه‌كانی ناپۆلی و یۆڤی و میلان یاری كردووه‌و له پریمه‌رلیگیش بۆ چێڵسی یاری كردوه، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش له 75 یاری بۆ ئه‌رژه‌نتین 31 گۆڵی كردوه‌و به‌شداری 3 مۆندیالی كردوه.