هونەرمەندانیش هاتنە سەرخەتی گەڕاندنەوەی رەسەنایەتی بۆ سەرچنار

01:50 - 2022-12-24
کوردستان
576 جار خوێندراوەتەوە

ماهیر حەسەن، هونەرمەندی ناسراوی بواری كۆمیدیا لەبارەی بڕیارەكەی سەرۆك بافڵەوە سەبارەت بەداخستنی چەند شوێنێكی نەشیاوی سەرچنار و دەستكردن بەنۆژەنكردنەوەی ئەو ناوچە دێرینەی سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت:
رێز و دەستخۆشی بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت رەسەنایەتی بگەڕێننەوە بۆسروشت و جوانیی سەرچنار، ئەو سەرچنارەی كە نەك تەنها خەڵكی شارە حەیاتەكه یادگاری جوانی لەگەڵدا هەبووه، بەڵكو ئەوەی رووی لەم شاره كردبێت چەندین یادگاری جوانی لەگەڵ سەرچناردا هەبووه.
بۆیه پاراستنی ناو  و سروشتەكەی ئەركی هەموو لایەكمانه، دووباره دەستخۆش بۆ هەموو بڕیارێكی جوان و بوێر بۆ گەڕاندنەوەی رەسەنایەتی جوانی دابونەریتی بەرزی كوردەواری، خۆزگە لەگەڵ ئەمەشدا بیرلەوه دەكرایەوه كارێك بكرایەكه سەرچنار هیچ كاتێک بێ ئاو نەبوایه، وابزانم كارێکی زۆرگرانیش نییه، دواتر سەرچنار بكرایەته شوێنێکی گەشتیاری سەرنجڕاكێش، بەشێوازێک کە تام و رەنگی كوردەواری پێوه بێت.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ##ئاشتکردنەوەی_سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان