پێكان كۆتایی بە وەرزی كینگ جەیمس هێنا

10:53 - 2022-04-10
وەرزش
409 جار خوێندراوەتەوە

لیبرۆن جەیمسی ئەستێرەی لۆس ئەنجلس لیكەرز بەهۆی پێكانەوە بەشداری هیچ یارییەكی تری تیپەكەی ناكات لەم وەرزەی خولی باسكەی ئەمریكا، بەهۆی ئەمەش ناتوانێت ركابەری لەسەر تۆماركردنی زۆرترین خاڵ بكات لەم وەرزە.
كینگ جەیمس رۆژی پێنجەشممە بەشداری شكستەكەی بەرامبەر گۆڵدن ستەیت نەكرد و پێش ئەوەش لە یاری بەرامبەر فینیكس سەنس بەشدار نەبوو كە شكستی ئەو یارییە بووە هۆی كۆتایی هێنان بە هیوای لەیكەرز بۆ بەشداری كردن لە قۆناغی پلەی ئۆف.
لەیكەرز خاوەنی چەندین ئەستێرەی هاوشێوەی لیبرۆن جەیمس و ئەنتۆنی دیڤیس و راسل وێستبروكە و هەرچەندە چاوەڕێ دەكرا ركابەری لەسەر نازناوی ئێن بی ئەی بكات، بەڵام نەیتوانی سەربكەوێت بۆ قۆناغی پلەی ئۆف و پێكانیش یەكێك بوو لە هۆكارە سەرەكیەكان.
لەیكەرز كە 2020 بەسەركردایەتی كینگ جەیمس نازناوەكەی بردەوە رایگەیاند ئەو ئەستێرەیە بەشداری دوا دوو یاری تیپەكە ناكات، ئەمەش بۆ ئەوەی بەتەواوی لە پێكان چاكبێتەوە.
بەهۆی ئەمەش ئەو ئەستێرەیە ناتوانێت لە ركابەری جویل ئیمپیدی ئەستێرەی فیلادلیفا سێڤنتی سیكسەرز لەسەر خەڵاتی ئەو یاریزانەی زۆرترین خاڵی تۆماركردوە بەردەوام بێت  كە ئەمەی دوایی رێژەی خاڵ تۆماركردنی لە هەر یارییەك 30.4 خاڵە لەبەرامبەردا لیبرۆن رێژەكەی 30.3 خاڵە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان