پتەوكردنی پەیوەندییەكان

10:08 - 2022-04-11
کوردستان
544 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر سەردانی كونسوڵگەری گشتیی كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی كرد و لەلایەن كلێمنس زێمتنە‌ر كونسوڵی گشتیی ئە‌ڵمانیا لە‌ هە‌رێمی كوردستان، پێشوازیلێكرا. 
 لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئابووری و سەربازیی عیراق و كوردستان و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێكرا، سەعدی ئەحمەد پیرە تیشكی خستەسەر پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا.
كونسوڵی گشتیی ئە‌ڵمانیاش رایگەیاند: حكومەتی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هاوكات بەردەوام دەبین لە پێدانی راوێژی سەربازی و ئەمنی بە هێزە عیراقییەكان بۆ زیاتر بەهێزكردنی ئەو هێزانە لە وڵاتەكە، هەروەها لەگەڵ سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عیراقداین بۆ ئەوەی دواڕۆژێكی پرشنگدار بۆ گەلانی عیراق فەراهەم بێت، ئەمەش بە یەكڕیزی و لە یەكترگەیشتنی لایەنەكان دەبێت لەسەر بنەمای دیموكراسی و پێكەوەژیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان