بە تیشکی خۆر بەکتریا دروست دەکرێت

11:15 - 2023-01-08
هەمەرەنگ
370 جار خوێندراوەتەوە

ئا: بورهان ئەمین

لە کۆنەوە بەکتریا بۆ دروستکردنی زۆر لە خواردەمەنییەکان بەکارهاتووە، ترشی هەویر بۆ دروستکردنی هەویر و نان و هەوێن بۆ ماست و پەنیرو بگرە دروستکردنی شەراب و خوارەمەنییە کهولیەکانیش، میکرۆبیش بۆ پاراستن و هەڵگرتنی خۆراک بەکارهاتووە، ئەو ترشەڵۆکەی بەکتریا دروستی دەکات وادەکات زیانبەخش لەناو ببات و تەنها سودبەخش بهێڵتەوە کە تام و لەزەتێکی خۆش بەخواردنەکە دەدات.
ئەو پرۆسەیە بۆ قۆناغی داهاتووی ژیان کە دانیشتوان لەسەرانسەری دونیادا تادێت زیاتر دەبن بایەخی زۆرتری پێ دەدرێت، بۆیە پسپۆڕانی زانکۆی  Gttingen University ئەڵمانیا توێژینەوەیەکی سەرکەوتویان کرد لەڕێی تیشکی خۆرەوە پرۆتینی بەکتریا بەرهەم دەهێنن بۆ کێڵگە کشتوکاڵییەکان، ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە زیانی بۆ ژینگە نییەو لەڕێی پارچە تەختەی خۆرکۆکەرەوە بەکتریا هەڵدەمژدرێ و دەیپڕژێنێتە سەر خاکە کشتوکاڵییەکە، ئەمجۆرەیان لە کشتوکاڵی کلاسیکی سودبەخشترە و بەرهەمەکانیش تامیان خۆشتردەبێت، توێژەران سەرەتا چەند کیڵگەیەکی دەستکردیان بەمجۆرە تەختانە دەورداوە و ئەو بەکتریایانەی لێ بەرهەمهێناوە سود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن، دەرکەوتووە بەرهەمەکان کوالێتی زۆر نایابیان لێ بۆتەوە و بۆ بەرهەمهێنانی هەر کیلۆیەک پرۆتین 10 ٪ ی پانتایی ئەو خاکەیان پێوستبووە کە لە بەرهەمەکانی رێگەی ئاسایی و کلاسیکیدا دێنەبەرهەم، کەواتە لە خاکێکی بچکۆلە بەرهەمێکی زۆر و نایاب دروست دەبێت، هەروەها ئەو پرۆتینەی لەم رێگەیەوە دێتەبەرهەم بۆ راگرتنی گاڕان و بەخێوکردنی مەڕوماڵات و سەرمانگا زۆر گرنگەو بایەخدارە، بەپێی توێژینەوەکە ئێستا 30 تا 40 ٪ ی پانتایی خاکی دونیا لە کشتوکاڵدا بەکاردێت کەچی لە 10 کەس یەکێک برسیە و نان نییە بیخوات، ئەگەر ئەم رێگەیە بەکاربێت لەهەمان ئەو رووبەرە بەرهەمەکان چەند ئەوەندە زیاتر و بەسودتر و بەتامتردەبن.

سەرچاوە: Technology.org

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان