کێشەکان بە زمانی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن

11:19 - 2022-04-11
کوردستان
410 جار خوێندراوەتەوە

بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدی باڵای ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی و ژمارەیەک سەرکردەی ھاوپەیمانی عەزم و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق. لە دیدارێکدا دوایین پێشهات و هەوڵە سیاسییەکان بۆ دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عیراقی تێکەوتووە تاوتوێکران و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کێشەکان بە زمانی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و پاراستنی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای هاوبەشیی نیشتمانیی و بەشداریپێکردنی هێز و لایەنەکان لە ناوەندەکانی بڕیاردا. لە درێژەی دیدارەکەدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرایەوە لەسەر بنەمای دەستوور و شەراکەتی راستەقینە بەشێوەیەک کە نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات و ببێتە ھۆی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی زیاتر لەوڵاتدا.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان