لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان سكاڵای یاسایی لەسەر دوو ماڵپەڕ تۆماركرد

10:22 - 2022-04-12
کوردستان
620 جار خوێندراوەتەوە

لە بەرامبەر تۆمەتبەخشینەوە بۆ كۆمەڵێك رۆژنامەنووس، كە بەشدارییان لە خولێكی رۆژنامەنووسیی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستاندا كردبوو لە ئێران، لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان سكاڵای لەسەر دوو ماڵپەڕ تۆماركرد.

کاروان ئەنوەر سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاندووە: زۆر بەداخەوە بۆ ئەو قۆناغەی كە ئێستا میدیای كوردی تێیكەوتووە بۆ بەخشینەوەی تۆمەت ‌و ناوزڕاندن، بۆ جنێو، بۆ دەستكاریكردنی وێنە ‌و لۆگۆ ‌و ئەمەی كە پێی دەوترێت میدیای سێبەر، ئێمە وەكو لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە مانگەكانی 12 ‌و دووی رابردوودا خولێكمان كردەوە، كە كۆرسێكی لە سلێمانی بوو، كۆرسی دووەمیشی لە ئێران بوو. وتیشی: دوای تەواوبوونی خولەكە كە زۆر سەركەوتوو بوو، نزیكەی 20 رۆژنامەنووسی سلێمانی لە كۆرسی دووەمدا و نزیكەی 25 رۆژنامەنووس لە كۆرسی یەكەمدا بەشداربوون. 

وتیشی: بە ئاشكرا كۆمەڵێك گەنج لە كچ ‌و كوڕ لە سێ ئاستی جیاوازدا، A و B و  Cمان بۆ دروستكردبوون، كە هاتینەوە، بە داخەوە هەندێك لە میدیاكانی هەولێر بەتایبەتی ئەوانەی كە مۆڵەتیان هەیە، كۆمەڵێك تۆمەت ‌و ناوناتۆرەیان دایە پاڵ هەموومان وەكو لقی سلێمانی سەندیكا ‌و خوێندكارەكان.  ئێمەش بە حوكمی ئەوەی كە رۆژنامەنووسین ‌و یاساش سەروەرە ‌و یاسای كاری رۆژنامەوانیشمان هەیە لە هەرێمی كوردستاندا، لەگەڵ پارێزەردا رۆیشتین سكاڵامان لەسەر ئەو دوو كەناڵە مۆڵەتدارە تۆماركرد.

#لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان

بابەتە پەیوەندیدارەکان