پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی عیراق دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداوی 25 لەلایەن هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە.
ئەم دەستکەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە لەبەردەم یەکگرتوویی نەتەوە و پێکهاتەکانی گەلێکدا، وەکچۆن هێز و توانای عیراقیشی بەرجەستەکرد بۆ رێکخستنی بۆنەی هەرێمی و نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.
پیرۆزە ئەم دەستکەوتە نیشتمانی، رێکخستنە بێوێنە و ئامادەییە جەماوەرییە سەرنجڕاکێشە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان