زۆربەمان دیمەنی دادوەر و پارێزەرانمان بینیوە لە فیلمە سینەماییەکاندا لەکاتی بەڕێوەبردنی دادگاییەکاندا دەستەی بارۆکەیان کردۆتە سەریان، دەبێت نهێنی ئەو بارۆکەیە چی بێت و بۆچی وایان کردبێت؟ ئەو کلتورە لەساڵی 1865 و یەکەمینجار لە بەریتانیا کراوە، لەو سەردەمەدا دوو جۆر نەخۆشی بڵاوبۆتەوە و بەهۆیەوە خەڵکی قژیان رووتاوەتەوە و ئاسەواری ئەو نەخۆشییە بە تەواوی تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە ناچار خودا پێداوەکان لە نموونەی خەڵکی دەوڵەمەند و دەستڕۆیشتوو بۆ شاردنەوەی قژ هەڵوەرینیان بارۆکەیان کردۆتە سەریان، دواجار ئەوە بووە سیمای کەشخەیی و خۆنواندن، لە کۆتایی ئەو سەدەیەدا یاساناسان بە تەواوی بارۆکەیان کردۆتەسەریان، ئێستاش جاروبار لە دانیشتنەکانی دادگادا ئەو بارۆکەیە بەکاردێنن.
سەرچاوە: Peruecken 24