بە هەوڵی یەكێتی لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا دەستبەكار دەبێت

02:30 - 2023-01-27
کوردستان
324 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئارامی عیراق و ناوچە دابڕێنراوەكان بەردەوامە، دەستبەكاربوونی لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقیش هەوڵێكی دیكەی سەرۆكی یەكێتییە.
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIAی راگەیاند، هەوڵەكانی یەكێتی بۆ ئارامی عیراق و ناوچە دابڕێندراوەكان بەردەوامە، سەردانەكەكانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش بۆ بەغدا بەمەبەستی خزمەت و ئارامی زیاترە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق و باشتركردنی بژێوی ژیانیانە.
راشیگەیاند، هەر لە چوارچێوەی فەراهەمكردنی ئارامی بۆ ناوچە جیاجیاکانی عیراق و بنەبڕكردنی تیرۆر و لەپێناوی متمانەدان بە لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی پشتیوانی خۆی بۆ سابت محەمەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری عیراق دووپاتكردەوە.
وتیشی، بە هەوڵە بەردەوامەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق لەدوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بوودجە دەستبەكاردەبێت.
ئەمەش لە كاتیكدایە کە هەفتەی رابردوو سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری عیراق كرد.

PUKMEDIA

بابەتە پەیوەندیدارەکان