پەیامنێرێک لە پیرەمێردیکی پرسی کە تەمەنی سەد و دە ساڵ بوو، وتی: رازی تەمەن درێژی و بەختەوەریی تۆ چییە؟ پیرەمێرد وتی: لەوەتەی هەم لەگەڵ کەسدا مشتومڕ و چەند وچوونم نەکردووە. پەیامنێرەکە وتی: ئاخر مامە گیان شتی وا چۆن دەبێ؟ ئەوە مەحاڵە. پێرەمێرد بزەیەکی هاتێ و وتی: تۆ راست دەکەیت، شتی وا نابێت.
هاوڕێی ئازیز، بۆ هەر کەسێک کە تێدەگات، هەر روونکردنەوەیەک بدەی زیادە. بۆ هەر کەسێکیش کە تێناگات هەر روونکردنەوەیەک بدەیت، بێسوودە.
لە ئینستاگرامەوە،
خونچە،