سەرۆكی پەرلەمان: هۆكاری لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان دەبین

06:07 - 2022-04-14
کوردستان
656 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازی لە كلێمنس زێمنتەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد و تاوتوێی دوایین پێشهات و بەرەوپێشچوونە سیاسییەكانی كوردستان و عیراقیان كرد.
سەرەتا سەرۆكی پەرلەمان پوختەیەكی لەبارەی ئاڵنگارییەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە كوردستان خستەڕوو، لەبارەی ئەو یاسایانەشی كە پەیوەندییان بە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە هەیە، رایگەیاند: سوورین لەسەر ئەوەی كە دەبێت رێكەوتن و سازان لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا بكرێت، ئەوەش لەو روانگەیەوە كە هەڵبژاردن بابەتێكی گرنگ و هەستیارە و پەیوەندی بە نەخشەی سیاسی ئایندەی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، پرۆسەكەش پێویستی بە دروستبوونی متمانەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا، بۆ ئەوەش «ئەركی ئێمەیە كە هۆكاری لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان و پارێزگاری ئەم سەقامگیرییە بین، كە لە كوردستاندا هەیە».

#پەرلەمانی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان