ئاکار نەجم
باربارا فێرێرا، كچه مۆدێل و ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی، كه زیاتر به رۆڵی كات هێرناندێز له زنجیره‌ی HBO Euphoria ناسراوه. ئه‌م ئه‌كته‌ره كچی خانمێكی چێشتلێنه‌ره و هه‌نگاوی ناوه بۆ دنیای سینه‌ما و به رۆڵه‌كانی ناسراوه. سه‌ره‌تا وه‌ك مۆدێل كاری كردووه و پاشان وه‌ك ئه‌كته‌ر. فێرێرا له 14ی كانوونی دووه‌می 1996 له ناوچه‌ی كوینز له شاری نیۆرك له‌دایكبووه و دواتر رووی له شاری مایوود له ویلایه‌تی نیوجرسی كردووه. له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی هاكنساك خوێندوویه‌تی. فێرێرا به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌رازیلییه، له‌لای دایكی و داپیره‌ی په‌روه‌رده كراوه. دایكی و داپیره‌ی دایكی وه‌ك چێشتلێنه‌ر كارده‌كه‌ن.
له مۆدێله‌وه بۆ ئه‌كته‌ریی
فێرێرا له ته‌مه‌نی لاوی‌دا ده‌ستی به كاره‌كه‌ی كرد به‌ناردنی وێنه‌ی مۆدێل بۆ بانگه‌وازێكی كراوه‌ی كاستینگ له كۆمپانیای ئه‌مریكی ئه‌پارڵ. له‌و كاته‌وه مۆدێلی بۆ برانده‌كان كردووه له‌وانه ئایری، ئه‌دیداس، ئاسۆس، فۆرێڤه‌ر 21، ئێچ ئه‌ند ئێم، میسگوایدد، تارگێت. تایم ناوی ئه‌م خانمه‌ی له لیستی 30 كاریگه‌رترین هه‌رزه‌كاری ساڵی 2016دا ناوه. فێرێرا ده‌رهێنه‌ری كلیپی فیلمی زۆر نایابه بوو نووسینی دۆنیا. ڤیدیۆكه‌ی له مانگی ئازاری 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌و زستانه‌دا له ویلایه‌تی كۆنتێكتیكۆت وێنه‌گیراوه.
نواندن
فێرێرا رۆڵی سه‌ره‌كی له زنجیره‌ی چۆن هه‌تبێت دا بینی كه 10 ئه‌ڵقه‌یه و باس له ئه‌ته‌كێت ده‌كات. بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵاتی وێبی بۆ باشترین كه‌سایه‌تی وێب به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها له زنجیره وێبی تیین ڤۆگدا رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕاوه كه باس له ئه‌رێنی جه‌سته ده‌كات.
جگه له‌وه‌ش فێرێرا له‌دوو ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌ی جیابوونه‌وه له كه‌ناڵی HBO رۆڵی ئیلا گێڕا و له دوو وه‌رزی یه‌كه‌میدا له نێو ئه‌ستێره‌كانی ئه‌نسه‌مبڵی زنجیره‌ی HBO Euphoria بوو، رۆڵی خوێندكارێكی ئاماده‌یی بینیوه. له مانگی ئابی 2022 فێرێرا رایگه‌یاند بۆ وه‌رزی سێیه‌م ناگه‌ڕێته‌وه بۆ یۆفۆریا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سام لیڤینسۆن دروستكه‌ری زنجیره‌كه‌دا ناكۆكی هه‌بووه.