وەزارەتی بازرگانی عیراق خۆراكی هەرزان دەخاتە بازاڕەكانەوە

03:26 - 2023-02-04
عیراق
283 جار خوێندراوەتەوە

ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بە مەبەستی پاراستنی هاوسەنگی بازاڕ و پڕكردنەوەی پێداویستی هاووڵاتیان، ژمایەكی زۆر لە خۆراكی جۆراوجۆر بە كوالێتی بەرز خراونەتە بازاڕەكانی عیراقەوە.

وەزیری بازرگانی عیراق دڵنیایی دا لە خۆراكی پێویست لەناو كۆگاكاندا و وتی: ژمارەیەكی زۆر لە بارهەڵگری ئارد، مریشك، هێلكە، شیر رەوانەی بازاڕەكانی عیراق كراون بۆ ئەوەی بەنرخی كەمتر لەوەی لە بازاڕەكاندا هەیە بفرۆشرێت.

ئەم هەنگاوەی وەزیری بازرگانی عیراق دوای ئەوەدێت، كە ماوەیەكە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلا، ماوەیەكە نرخی خۆراك لە بازاڕەكانی عیراق رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و گرفتی بۆ هاووڵاتیان دروستكردووە.

سەرچاوە:
وكالة الأنبا‌‌ء العراقیة

بابەتە پەیوەندیدارەکان