پەروێز مشەڕەف كۆچی دوایی كرد

10:46 - 2023-02-05
جیهان
220 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەروێز موشەڕەف سەرۆكی پێشووی پاكستان لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، پەروێز مشەرەف لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی دوبەی دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە.
پەروێز موشەڕەف لە ساڵی 2001 بۆ 2008 سەرۆكی پاكستان بووە، دواتر بەهۆی ناڕەزایەتییەكانەوە ناچار بە دەستلەكار كێشانەوە كرا.
پەروێز مشەڕەف لە ساڵی 2019 لەلایەن دادگای پاكستانەوە بە تۆمەتی خیانەتی گەورە، فەرمانی لەسێدارەدانی بە غیابی بۆ دەرچوو، بەڵام موشەڕەف تۆمەتەكانی سەری رەتدەكردەوە.
سەرچاوە:
العین الإخباریة

بابەتە پەیوەندیدارەکان